بڕیارێكی‌ نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە لێدراوەكان ڕاگەیەندرا

13/06/2019 - 11:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی بۆ ئۆتۆمبێلە لێدراوەكان ڕاگەیاند و هۆشداریش دەدات ئەگەر دەربكەوێت كە ژێرئاوكەوتووە یان چاككراوەتەوە یان لێدراوەو بەپێچەوانەوە بڕی پێنج ملیۆن دینار سزادەدرێت.


وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی بۆ ئۆتۆمبێلە لێدراوەكان ڕاگەیاند كە تیایدا هاتووە: وەرگرتنی بەڵێننامە لە كۆمپانیاكانی هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان هەیە و سزادانیان بەبڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ هەر ئۆتۆمبێلی هاوردەكراو كەپاشتر دەربكەوێت كە ژێرئاوكەوتووە یان چاككراوەتەوە یان لێدراوە لەگەڵ گەرانەوەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ وەردەگیرێت.


هەروەها ئماژەی بەوەشكرد: پێویستە هەر ئۆتۆمبێلێك هاوردەكراو بێت بڕوانەی coc لەگەڵ بێت و مۆڵەت دەدرێت بە كۆمپانیاكانی كە لە دەروازە سنوریەكان ئیش دەكەن تاوەكو 1-9-2019 ئەم بڕیارە جێبەجێ بكات لەو سنورانەی كە تا ئێستا كاری پێدەكرێت.

 

س ب

ئەلبوومی وێنەکان