پلە بەرز كردنەوەی ئەم موچە خۆرانە دەستی پێكرد

15/06/2019 - 14:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەگەرچی لەماوەی چوار ساڵە پلەی موچە خۆرانی هەرێم بەرز نەكراوەتەوە " بەڵام لە ئێستادا پلە بەرزكردنەوە لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەستی پێكردوەو لەو چوار چێوەیەدا دەستكراوە بە رێكاری یاسایی بۆ بەرزكردنەوەی پلەكان وبەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش روونكردنەوە دەدات.

لیوا بابەكر فەقێ بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند : لەچوار چێوەی ئەو رێنماییانەی دەرچووە پلە بەرزكردنەوە دەستی پێكرد، چونكە لەدوای شەری داعش هەموو پلەبەرزكردنەوەیەك راوەستا بەهۆی ئەو قەیرانەوە، بەڵام ئێستا پلەكانی (2016) و (2017 )دەستی پێكردووە كە بەپێی رێنمایی پایەكان پلەكان بەرزدەكرێتەوە بەتایبەت ئەوانەی مافی پلە بەرزكردنەوەیان هەیە ئەوەش لە چوارچێوەی بەرنامەی چاكسازیی دەروات لە قۆناغی یەكەم ساڵەكانی پلەبەرزكردنەوەی 2016 و 2017 دەستی پێكردووە دوای ماوەیەكی دیكەش ( 2018) دەگرێتەوە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی بۆباسنیوز ئاشكرا كردوە، لە سەربازی یەكەم ساڵێك بۆ دووساڵە، ئەفسەر سێ ساڵە، رائید چوار ساڵە، عەمید شەش ساڵە كە بەپێی خشتە بۆیان دیاری كراوە.