لەم ناوچەیەی كوردستان ئەفسەرێك و پۆلیسێك دەستگیر كراون بزانە چ كارێكیان كردوە

15/06/2019 - 15:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە راگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، ئەفسەرێكی گەورەی پۆلیسی ئەو شارە  بەتۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر كچێكی خوار تەمەن (18)  ساڵ، دەستگیركراوە ، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك لەراگەیاندراوەكەیدا ئاشكرای كردوە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو دەستدرێژی سێكسی كردبوەسەر كچێكی منداڵی خوار (18)  ساڵ، ئەفسەرێكی هێزەكانی پۆلیسی كەركوك دەستگیركراوە،  ئەفسەرەكە دانی ناوە بەتاوانەكەیدا و وتویەتی كچەكەی رفاندوە و دەستدرێژی سێكسی كردوەتەسەر، ئەو كارەشی بە ئۆتۆمبێلێكی حكومی كردوە.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئەفسەرەكە بەپێی مادەی (396 ) لە یاسای سزادانی عیراقی ئەو ئەفسەرە دەستگیركراوە و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت، ئەفسەرەكە پلەی رائیدی هەیە و پۆلیسێكیشی لەگەڵدا بووە، لەئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەدان و دواتر دەنێردرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای تاوانەكەیان.