پارێزگارێكی كەركوك ئازاد دەكرێت و لەشوێنی ئەوفەرمانی دەستگیر كردن بۆ پارێزگارێك دەردەچێت

16/06/2019 - 16:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی دوێنێ شەو پارێزگاری پێشووی كەركوك گەرایەوە شاری هەولێر و سكرتێری رۆژنامەوانی نەجمەدین كەریم وردەكاری روداوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان ئاشكرا دەكات و رایدەگەینێت بەشێوەیەكی ئاسایی گەراوەتەوە شاری هەولێر و بەبێ كێشە دەتوانێت بۆهەموو شوێنێك گەشت بكات" لەبەرامبەردا پارێزگاری ئێستای كەركوك فەرمانی دەستگیر كردنی بۆدەرشووە .

نەشوان جەلال لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كردوە ، نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك هیچ كێشەیەكی یاسایی نیە دەتوانێت بۆهەرشوێنێك بێت گەشت بكات، دەسەڵاتداری لوبنانی ئەویان راگرت بەهۆی بابەتێكی نادروست كەلەشاری كەركوك دژی بەرز كرابویەوە.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە ، دوای ئەوەی سەرجەم بەڵگەكان رادەستی دەسەڵاتداری لوبنان كرا و دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە لە بابەتەكە تێگەیشتن و ئازادیان كرد و بەشێوەیەكی ئاسایی گەرایەوە هەولێر و بەشێوەیەكی یاسایی دەتوانێت گەشت بكات .

لەلایەكی تر بەهۆی هەدەردانی پارە و چۆنیەتی خەرجكردنی بۆدجەی شاری كەركوك بڕیاری دەستگیر كردن بۆ پارێزگاری ئەو شارە  بەوەكالەت دەردەچێت.

بەگوێرەی چەند بەڵگە نامەیەك، بەهۆی بەهەدەردانی پارەو چۆنێتی خەرجكردنی بودجەی پارێزگاكە، دادگای كەركوك فەرمانی دەستگیركردن بۆ ڕاكان جبوری، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت دەركرد، بەوە تۆمەت بار كراوە بەشێوەیەكی خراپ  دەسەڵاتی بەكار هێناوە و تێوەگڵاوە لە گەندەڵی بۆیە  بڕیاری دەستگیر كردنی بۆ دەرچووە.

ئەلبوومی وێنەکان