حكومەت وەڵامی دارایی ناداتەوە

17/06/2019 - 09:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕای وەزارەتی دارایی ئەوەیە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەست پێ بكاتەوە، پێش چەند مانگێكیش ڕاپۆرتێك ئاڕاsتەی ئەنجو,مەنی وەزیران كراوە، دەشڵێت: “پارەی پلەبەرزكردنەوە لەسەر حكومەت هێندە زۆر نیە، كە لە ئێستادا ڕاگیرابێت”.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم  ڕاگەیاند، وەك چۆن ڕاگرتنی لەدەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیران بوو ئاواش دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لەدەستی حكومەتدایە.

وتیشی، “پێش چەند مانگێك وەزارەتی دارایی ڕاپۆرتێكی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، داوای لێكردوون وەك چۆن بڕیاریان داوە بە ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە ئاواش دەتوانن بڕیاری دەستپێكردنەوە بدەن”.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا هیچ فەرمانێكمان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆیە هەركات فەرمان دەرچوو، ڕێنمایی تایبەتی لەسەر دەردەكرێـت و دەست بە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، پارەی پلەبەرزكردنەوە هێندە زۆر نیە تا ڕاگیرابێت، بۆیە ڕای فەرمی وەزارەتی دارایی ئەوەیە، كە پلەبەرزكردنەوە دەست پێبكاتەوە.

 

 

 

 

خه‌لك