“كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست دەبێت”

17/06/2019 - 09:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندی هەناردەكردنی نەوت نەبێت لەڕێگەی بەغداوە چەندین گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەبێت.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرنامەیەكی (سپێدە)دا ڕایگەیاند، كە بەبۆچوونی من دەبێت لەكاتی سەردانی عادل عەبدولمەهدی بۆ هەرێمی كوردستان چەند پرسێك تاوتوێ‌ بكرێت و داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات بەش بەش نەوتەكەی ڕادەستی حكومەتی عیراق بكات.

وتیشی، “دەكرێت مانگی حەوت بڕی 100 هەزار بەرمیل و مانگی هەشت 150 هەزار بەرمیل و مانگی نۆ 200 هەزار و مانگی 10 بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عیراق بكرێت، بەڵام ئەگەر ئەوە نەكرێت و هەرێم تا مانگی 10 پابەندی خۆی دەرنەبڕێت ئەوا بۆ بودجەی 2020 كێشەی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان دروست دەبێت و بەهۆیەوە كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەبێت”.

جەختیشی كردەوە، كە وەكو پێشەكییەك دەبێت حكومەتی هەرێم نیازپاكی خۆی نیشان بدات بەرامبەر بەغدا و قۆناغ بەقۆناغ نەوتەكە ڕاسدەستی بەغدا بكات.