كوڕی بەرپرسێكی یەكێتی كۆچی دوایی كرد

18/06/2019 - 14:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوڕی بەرپرسێكی سەربازی پێشووی یەكێتی بەجەڵتەی دل لەدەرەوەی وڵات كۆچی دوایی كرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاو كراونەتەوە"ڕەوەند جەبار فەرمان" كوڕی جەبار فەرمانی و بەرپرسی سەربازی پێشووی یەكێتی و برای بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە وڵاتی ئەڵمانیا بە جەڵدەی دڵ كۆچی دواییكرد.

ڕەوەند جەبار فەرمان، هیچ پۆستێكی حزبی و حكوومی نەبووەو لە دەرەوەی وڵات ژیانی بەسەر دەبرد.