هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لەداخستنی دووشەقام ئاگاداردەكاتەوە

18/06/2019 - 14:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی داخستنی دوو شەقامەوە شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاندوە" شەقامی قەنات لە دارەسوتاوەكە تا بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتن و لە خوار فلكەی كاوەی ئاسنگەر تا بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتن بەهۆی قیرتاوكردنەوە بەربەست دەكرێت"