به‌یانی ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

18/06/2019 - 14:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دابه‌شكردنی مووچەی مانگی سێیئەمساڵ به‌رده‌وامه‌ و بڕیارە سبەینێ‌ مووچەی‌ ژمارەیەك وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش بكات.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاندوە، سبەی چوارشەممە 19 ی 6 ی 2019 ، مووچەی مانگی 3 ی هەریەك لەوەزارەتەكانی، پلاندانان، گواستنەوە و گەیاندن، كارەبا، شارەوانی ، كشتوكاڵ دابەش دەكرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردوه‌"هاوكات مووچەی‌ دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگە، دەستەی دەستپاكی، دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان، دەزگای مین و دیوانی چاودێری دارایی دابەش دەكرێت".

سەرچاوەكە راشیگەیاند كەرۆژانی دواتر و لەكاتەكانی دیكە مووچەی تەواوی شوێنەكان دابەشدەكرێت