پارتی لە بەغدا  چه‌ند پۆستێكیدیكه‌ی وەرگرت 

18/06/2019 - 14:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەپێی لیستێکى نوێی بەڕێوەبەرە گشتییەکان پارتی چوار پۆستى بەڕێوەبەری گشتیی لە حکومەتى عێراق وەرگرتووە.

بڕیارە لە دانیشتنى ئەنجومەنى وەزیراندا دەنگیان لەسەر بدرێت و پۆستەکانیش دابەشکراوە بەسەر بەشێک لە لایەنە عێراقییەکاندا، بەڵام لەناو لایەنە کوردییەکاندا تەنها پارتی تێدایە.

هەر پەپێی لیستەکە، دیار خەلیل دەبێتە بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕیی و دارایی لە وەزارەتى پیشەسازی و کانزاکان، هاوکات بان ئیبراهیم نەورۆز دەبێتە بەڕێوەبەری گشتیی کۆنتڕۆڵیی جۆری لە وەزارەتى پلاندانان.

ئیلهام حسێن دەبێتە سەرۆکى دەستەى عێراقیی بۆ متمانەدان لە وەزارەتى پلاندانان و فازیل محەمەدیش دەبێت بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای فاروق بۆ بەڵێندەرایەتى لە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.