پەرلەمانی كوردستان پارە دەبەخشێتەوە

18/06/2019 - 14:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
پەرلەمانی كوردستان بریاری داوە هاوكاری دارایی پێشكەشی بەو هاووڵاتیانە بكات كە پێویستیان بەچارەسەر هەیە، سكرتێری پەرلەمانیش ئاشكرای دەكات، پێویستە داواكارییەكە راپۆرتی پزیشكی لەگەڵدا هاوپێچ بكرێت، پاشان لەلایەن لیژنەیەكەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت و بڕی هاوكارییەكە دیاریدەكرێت.
مونا نەبی قەهوەچی ، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، ئەو هاووڵاتیانەی داوای هاوكاری پێشكەشی پەرلەمان دەكەن، پێویستە راپۆرتی پزیشكی لەگەڵ داواكارییەكەیاندا پێشكەش بكەن.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، لەئێستادا چەندین داواكاری و راپۆرتی پزیشكی هاتۆتە بەردەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان، لیژنەیەكمان بۆ هەڵسەنگاندنی داواكارییەكان پێكهێناوەو بەپێی پێویست هاوكاری ئەو هاووڵاتییانە دەكرێت.
سكرتێری پەرلەمان ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە، پەرلەمان بودجەیەكی زۆری لەبەردەستدا نییە تاوەكو ئەو هاوكارییەی پێشكەشدەكرێت بڕێكی زۆر بێت، لەبەرئەوە هاوكارییەكە بڕێكی رەمزییە.