سەبارەت بەهاوردە كردنی ئۆتۆمبیل وەزارەتی ناوەخۆ دواهەمین بریاری خۆیدا

18/06/2019 - 15:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی چەند كۆمپانیایەكی هاوردە كردنی ئۆتۆمبیل داوایان لەوەزارەتی ناوەخۆ كرد پێداچوونەوە بەبریاری قەدەغە كردنی هاوردەكردنی ئۆتمبیلی لێدراو بكات و ماوەكەی بۆدوو مانگ درێژ بكرێتەوە، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كورستان بەشێوەیەكی رەسمی بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی ئۆتۆمبێلی زیانلێكەوتووی خستە بواری جێبەجێكردنەوە و بەڵێنامە لەسەرجەم كۆمپانیاكان وەرگیراوە.

بەگوێرەی نوسراوی ژمارە (1617)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كە لە رێكەوتی 17ی حوزەیران دەرچووە، داوای میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاككراو و ژێرئاوكەوتوو دەكات.

لە نوسراوەكەدا كە واژووی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانی لەسەرە و ئاڕاستەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم كراوە بۆ جێبەجێكردنیئەم بریارە، وە بەڵێننامە لەسەرجەم كۆمپانیاكانی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل وەردەگیرێت بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان ھەیە و سزادانیان بە بڕی (5) ملیۆن دینار، بۆ ھەركەسێك كە ئۆتۆمبێلێك ھاوردە بكات كە دواتر دەركەوت ژێرئاو كەوتووە یان چاككراوەتەوە یان لێیدراوە.

ئەلبوومی وێنەکان