یەكێتی رەتی كردەوە وەرقەی نوێ ی پێشكەش بە پارتی كردبێت

19/06/2019 - 14:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئەوەی كانیدیدی راسپێردراو بۆپێكهێنانی حكومەتی هەرێم لەیەكەم جەولەیدا سەردانی لایەنە سیاسیەكانی كرد و لەگەڵ یەكێتی كۆبویەوە ، دەنگۆی ئەوە بڵاو بویەوە ئەو حزبە وەرەقەیكی نوێی پێشكەش بەپارتی كردوە سەبارەت بەدانانی پارێزگاری كەركوك ، ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش ئاشكرای دەكات، هەردوولا رامانگەیاندووە ئیلتیزام بەجێبەجێكردنی رێككەوتنەكەوە دەكەین، ئەگەر پێشێلكرا، یەكێتی قسەی خۆی دەكات.
عەدنان حەمەی مینا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند: یەكێتی رێككەوتنێكی لەگەڵ پارتی هەیە، هەردوولا رامانگەیاندووە كە ئیلتیزام بەو رێككەوتنەوە دەكەین.
ئەوەشی بەماڵپەرێكی نزیك لە حزبەكەی راگەیاندوە، هەرلایەنێك رێككەوتنەكەی جێبەجێنەكرد، كەواتە پێشێلی كردووە، ئەوكاتەش یەكێتی قسەی خۆی دەبێت.