ئەگەری هەیە كارتی مۆبایل هەرزان بكرێت ، بزانە رێژەی %20لەسەرنرخی كارتی مۆبایلە بۆكوێی دەچێت

23/06/2019 - 15:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەگەڵ هاتنی مۆبایل بۆهەرێمی كوردستان و بڵاو بونەوەی بەشێوەیەكی فراوان ، نرخی كارتی مۆبیال بە پێنج دۆلار بوو ، دوارت نرخەكەی بۆپارەی عێراقی گۆردرا و بریار بوو نرخی یەك كارت بە پێنچ هەزار دینار بێت ،بەڵام لئێستادا نرخی كارتی پێنج هەزاری بە شەش هەزار و دووسەدو پەنجا دینارە و وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش ئاشكرای دەكات ئەو زیادەی لەسەر نرخی كارتی مۆبایلە كە رێژەكەی (20%) بۆحكومەت دەچێت .

ئومێد محەمەدوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ڕایگەیاند: ئەمساڵیش بە ھەمان شێوەی ساڵی ڕابردوو لە یاسای بودجە (20%)ی پارەی كارتی مۆبایل بۆ حكوومەتە، كە پێشتر بە ھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە ئەو كارە كرابوو، بۆیە كارت نرخەكەی گران ببوو، بەڵام ئێستا دۆخی ئابووریی ھەرێم باشە و ھیچ كێشەیەك نەماوە، بۆیە پێویستە نرخەكان وەكو خۆی لێ بكرێتەوە و كارتی پێنج ھەزاری بە پێنج ھەزار دینار بێ و ناكرێت زیاتر لە نرخەكەی خۆی بێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئێمە داوامان كردووە كە ئەو(20%) ی پارەی كارتەی كە بۆ حكوومەت دەچێت، نەمێنێت و نرخی كارت وەكو خۆی لێ بێتەوە، بۆیە ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی نرخی كارت كەم ببێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ئەوەشی بۆماڵپەری پارتی ئاشكرا كردوە، ئەو بڕیارەی دراوە، لەلایەن كۆمپانیاكانی كۆڕەك و ئەوانەی دیكەی پەیوەندییەوە نەدراوە و حكوومەتی عێراق داویەتی، بۆیە پێویستە ھەر خۆشیان ھەڵیوەشێننەوە.