كەركوك... لەهێرشێكی تیرۆرستی داعشدا سێ هاوڵاتی كۆژران

25/06/2019 - 10:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

شەوی ڕابردوو لە پارێزگای كەركوك چەكدارانی داعش هێرشێكی چەكداریان ئەنجامداو بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی مەدەنی كوژران و چەكدارەكانیش هەڵهاتوون.


بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردوەتە سەر گوندی وەردییە لە ناحیەی عەباسی باشوری كەركوك و سێ هاوڵاتی مەدەنی كوژراون.


سەرچاوەكە ئەماژەی بەوەشكرد: هێزەئەمنیەكان گەیشتونەتە ناو گوندەكەو تەرمی قوربانیەكان گواستوەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری كەركوك و چەكدارەكانیش هەڵهاتوون بۆ شوێنێكی نادیار.

 

 


هــ س