چەمچەماڵ... قوتابیانی 12ی ئامادەیی گردبونەوە

25/06/2019 - 11:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە بەشێك لە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە چەمچەماڵا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە هەڵەو كەموكورتی پرسیارەكانی كۆتایی ساڵ گردبونەوەو داوای وەرگرتنەوەی مافەكانیان دەكەن.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەشێك لە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی گردبونەوەو چونە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ و داوا دەكەن بەرپرسان وەڵامیان بدەنەوەو مافەكانیان بۆ بگێڕنەوەو نەهێڵن قوتابیان باجی هەڵەو ناڕونی پرسیارەكان بدەن.


قوتابیەكان داواش دەكەن جگە لەو هەڵە زۆرەی لە پرسیارەكاندا هەبوو، هەڵەی زۆریش لە نمرەكانیشیاندا كراوە و داوا دەكەن وەزارەتی پەروەردە مافەكانیان بۆ بگێڕنەوەو ئەوان باجی هەڵەكان نەدەن.

 


هـ س