گەشتكردن لە كارمەندانی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ دەروەی وڵات قەدەغە كرا

25/06/2019 - 11:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزیری ناوخۆ بەوەكالەت ڕادەگەیەنێت : بەهەموو شێوەیەك گەشتكردنی كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ‌ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی قەدەغەیە.


بەپێی نوسراوێك كە واژۆی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ بە وەكالەت لەسەرەو ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كراوە دەڵێت:" ماوەیەكە تێبینی دەكرێت كە كارمەندو ئەفسەرانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی پێشمەرگە هاتوچۆی وڵاتانی دەوروبەر دەكەن و هەندێكیان لە هێڵی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دەوروبەر كاردەكەن".


لە نوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە:" بەهەموو شێوەیەك هاتوچۆی كارمەندان و ئەفسەرانی هێزكانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ وەرگرتنی مۆڵًەتی فەرمی (تیایدا هۆكاری سەردانەكەی دیاری كرابێت) قەدەغە".

 


هـ س

ئەلبوومی وێنەکان