دادگای دهۆك بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بكوژی دلین ڕاگەیاند

25/06/2019 - 12:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە دادگای دهۆك لەسەر كەیسی دلینی تەمەن 10 كۆبویەوەو دواتر دادگا بڕیاریدا بە سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژی دلین.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەدوای 20 ڕۆژ لە كوشتنی، بە ئامادەبونی كەسوكارەكەی بكوژی دلین وەلید، دادگای دهۆك كۆبویەوەو دواتر بڕیاریدا بە لەسێدارەدانی بكوژی دلین.


جێگەی ئاماژە بۆكردنە پێشتر ماڵپەڕی كوردیو ڕاپرسیەكی لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەژێر ناونیشانی " ئایا لەگەڵ لەسێدارەدانی بكوژانی بە ئەنقەستدایت؟؟؟، بەتایبت بكوژانی "دلین"، ئەنجامداو لەماوەی 24 كاتژمێری ڕاپرسیەكەدا 352 كەس بە نوسینی كۆمێنت و زیاتر لە 700 كەس بە لایككردن بەشداری ڕاپرسیەكەیان كردووە و لە 99%ی بەشداربوان داوای لەسێدارەدانی ئەو تاوانبارانە دەكەن.