زوكەربێرگ بەم شێوەیە باسی بەكارهێنانی ئینتەرنێت دەكات

02/07/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

 

لەڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕاوبۆچوونی (مارك زوكەربێرگ) دەربارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی ئینتەرنێت كە تایبەت بە داتاو پەیوەندی كەسی بۆ بەكارهێنان و بردنەوەی پارەبوو، كە بە زمانێكی پاراوی رێك نووسرابوو. 

وتاری زوكەربێرگ وتارێكی لێبووردەیی كراوەی ڕاستگۆ بوو، هەروەها وردبینێك بوو بۆ خستنەڕووی یاری تەكنەلۆژیای بەكارهێنەرو ئەو بڕیارەی كە دەدرێت بە لایەنی باش و خراپیەوە.

نامەكەی زوكەربێرگ بیرهێنانەوەی بەهێزە بۆ پاراستنی نواندنی پیشەسازی تەكنەلۆژیا كە شكستی بە بەكارهێنەران هێنا لە زۆر ڕووەوە. ئەم شكستانە (شكستی پەڕاندن و چاوپۆشیە نە وەك شكستێكی تر یاخود پارە بێـت، ئەم شكستانە هێمای نەخۆشی چلێسییە كە هەموومان بە دەستیەوە دەناڵێنین بۆ بەدەست هێنانی قازانج.

ئەم نەخۆشیە ئامادە باشیە بۆ شكاندنی یاسایەكان و گونجاندنی لەگەڵ باری كەسی

سەرەڕای ئەوەی خراپ بەكارهێنانی ئامرازی تایبەتمەندی و داتای كەسی كە لەم جیهانەدا بڵاوبۆتەوە نەوەك تەنها یاسایی نیە، بەڵكو ئەتك كردنی گیانی پارێزگاری كردنی زانیاری بەكارهێنەرە، كە پێیان دەوترێ مرۆڤ یاخود هاوڵاتی لە سەنتەری جیهانی بازرگانی ئێمەدا. 

ئێمە لە ڤایبەر ئارەزوو بە چاڵاكی ناكەین و ڕەگەز پەرستیش نین و كەسانی سیاسیش نین، ئێمە ئارەزووی كاركردن دەكەین، بەڵام بە بۆچوونی ئێمە وای بۆ دەچین كە گفتوگۆكردن پێویستە بۆ دەربڕینی ڕاكانمان بە ئازادی كە مافێكی سادەی مرۆڤە، پێویستە پارێزگاری لە مافەكانمان بكەین، كە سروشتێكە بۆ بەدەست هێنانی قازانجی كۆمپانیاو پارێزگاری كردن لێی.

دوو ڕێگە هەیە:

ببی بە نموونەیەكی سەرەكی لە ویكیپیدیا یاخود لە ڕێگەی كردنەوەی دەرگا بە ڕووی ئەو كۆمپانیایانەی كە توانای بەدەست هێنانی نیشانەی بازرگانی هەیە بۆ گەیشتن بە بەكارهێنەرانی.

ئەمەی دوایمان تاقیكردەوەو سەركەوتوو بووین.

ئێمە دەتوانین كۆمپانیای گەورە دابمەزرێنین كە توانای پێشكەوتنی هەبێ دوور لە چەوساندنەوە هەروەك زوكەربێرگ دەڵێَت: زۆربەی كۆمپانیاكان بە سروشتی خۆیان پارێزگاری لە زانیاری كەسی دەكەن بۆ بەهێز كردنی گیانی كێبڕكێ لە نێوان كۆمپانیا كێبڕكێكاندا. 

ئەو ڕێكلامەی ئامانجی بە دەست هێنانی ڕەزامەندی بەكارهێنەرە بۆ بەكارهێنان، هەموو یاساو چۆنیەتی بەكارهێنان و داتای روونكراوەی دیارو نادیار بە رێگای یەكسان دادەنێت بۆ بەكارهێنەر.

لەگەڵ ئەمەشدا دووچاری چەندین كێشەو گرفت دەبین كاتێك چەند كەسانێك ئارەزووی بەرز خوازی دەكەن و سنوور تێدەپەڕێنن كاتێك جووڵە دەكەن سنوور دەشكێنن.

دەڵێن (لە دواتر چاكی دەكەین لەبەر ڕێزو پیرۆزی پەیوەندیەكانمان).

دەبێت كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیا وەكو مرۆڤ حوكم و سزا بدرێن، نەوەك پشت بە ووتەكان ببەسترێت بەڵكو دەبێت پشت بە كردار ببەسترێت، لە ئێستادا زۆر ڕوونە كە كۆمپانیاكان گرنگی دەدەن بە تێكەڵ كردن و لەخۆگرتنی تایبەتمەندی پاراستنی كەسی و دانانی ژمارەی نهێنی لەلایەك بۆ لایەكەی ترو كارگێڕی داتای بەكارهێنەر بە ئاگاییەوە كە توانای باوەڕپێكردنیان هەیە بۆ ئەوەی بەرپرس بێ لە ژیانی بەكارهێنەر، لە كۆتاییدا ئەوانەی كە پارێزگاری ناكەن، بڕوای ئێمە لەدەست دەدەن.

وەكو بەرهەمهێن و كاری بازرگانی، فەیس بووك زۆر كاری ڕاستی كردووە كە پێشەنگ بووە لە جیهاندا.

ئەم پێشكەوتنانە نایابن و زۆر كاریگەریان هەیە لەسەر كۆمەڵگە لە مەودای دوورو درێژدا.

لەگەڵ ئەم پێشكەوتنەشدا بەرپرسیارێتیەكی پتەو دێت كە هەلی چاوپۆشینی نیە لە پیشەسازی جیهانی تەكنەلۆژیا، دەتوانم بڵێم نەك تەنها گۆڕانكاری لە پیشەسازی تەكنەلۆژیا دەكات بەڵكو پێكهاتەی ڕۆشنبیری دەگۆرێت بە پەیماندان بە پاراستنی زانیاری كەسی و داتاكان.

بۆ ئەم مەبەستە من هەموو فەیس بووك و دروستكەرانی پیشەسازی تەكنەلۆژیا بانگێشت دەكەم بۆ بەشدار بوون لە بەستنی پەیمان نامەی پاراستنی تایبەتمەندی لە ڕێگەی ....

1. نا بۆ خوێندنەوە یاخوود خەزن كردنی گفتوگۆی كەسی. 

2. نا بۆ گوێگرتن یاخود تۆماركردنی پەیوەندی تایبەت. 

3. نا بۆ ڕەشكردنەوەی نامەو وێنەی دەنگی. 

4. نا بۆ گوێگرتن لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ. 

5. لە دواتردا هەموو ڕێكخستنەكان ڕێك دەخرێن بە دانانی ژمارەی نهێنی لە لایەنێك بۆ لایەنێكی تر بۆ متمانەی زیاتر.

لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەموو ئەم زانیاریانە بۆ بەكارهێنەر ڕوون بكرێتەوە بە زمانێكی پاراوی كورت و پووخت كەمتر لە دوو ڕستە لەوانەیە ئەم پەیمان نامەیە شۆرشێك دروست بكات دەربارەی ئەوەی كە ئەگەر هاوڵاتی هۆی بەرهەم هێنانی ئەم پیشەسازییە بێت ئەوا مافەكانیان پێش هەموو شتێك لەبەر چاودەگیرێت كاتی ئەوە هاتووە كە بیسەلـمێنین بۆ جیهان كە تەكنەلۆژیا زیاترە لە تەنها گەورە بوونی دارێكی هۆكی یاخود تەنها پێشخستەیەكی جیهانی بێت.

كاتی ئەوە هاتووە كە لەبری ئەوەی تەكنەلۆژیا ئامرازێكی چەوساندنەوە، ماندووبوون، دوور خستنەوە بێت دەكرێ مینبەری یەكسانی و ڕێزو پاراستن بێت.