فەیس بووك : كێشەمان هەیەو چارەی دەكەین

04/07/2019 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

كۆمپانیای فەیس بووك رایگەیاند، كار بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە تەكنیكییە دەكات كە رووبەڕووی بەشێك لە بەكارهێنەرەكانی بۆتەوە.

كۆمپانیاكە لە روونكردنەوەیەكدا ئەوەی خستۆتەڕوو، كە بەشێك لە بەكارهێنەرانی لە كاتی ناردنی وێنەو ڤیدیۆو پەیامی دەنگی لە رێگەی فەیس بووك و وەتسئاپ و ئینستاگرامەوە رووبەڕووی كێشە بوونەتەوەو راشیگەیاندووە، كە كۆمپانیاكە كار بۆ چارەسەركردنی كێشە تەكنیكییەكە دەكات.

دەستبەجێش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هاشتاگی فەیس بووك داون لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بڵاوكرایەوەو چەندین كەس لە ناوچە جیاجیاكانی جیهانەوە ئاماژەیان داوە بەوەی تووشی هەمان گرفت بوون.