بەم نزیكانە ئەم مۆبایلە نوێیە دەگات

09/07/2019 - 08:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

ە مانگی ئابی داهاتوو مۆبایلی HONOR 20 PRO ی پاڵپشت بە Google Play، ه HONOR 20 PRO دەگاتە عێراق كە تایبەتمەندی Android Q بەغدا، عێراق، 1 یولیو 2019: 

دوای سازكردنی ئاهەنگێكی گەورە لە لەندەن، كۆمپانیای HONOR، براندی بازرگانی ئەلیكترۆنی و پێشەنگ لە بواری مۆبایلی زیرەك، مۆبایلی HONOR 20 PRO ی راگەیاند، كە لەلایەن (Google Play) پاڵپشتی كراوە، لە بازاڕەكانی سەرتاسەری عێراق لە سەرەتای مانگی ئاب دەست دەكەوێت. 

بۆ زیاتر پابەندبوونی كۆمپانیاكە بە پێشكەشكردنی باشترین تەكنۆلۆژیای پێشكەوتوو و ئەزموونی Android ی هاوچەرخ HONOR كە مۆبایلەكانی 20 سیستەمی Android Q یان دەبێت لەوانەش مۆبایلی HONOR 20 PRO. تایبەتمەندییەكانی ئەم مۆبایلە لە ئاستێكی بەرزدان و چەند پێوەرێكی نوێی هەیە بە هۆی سیستەمی چوارینەی كامیرا لە پشتەوە كە بە یەكێك لە باشترین كامێرای مۆبایلەكان پۆلێن دەكرێت، باكگراوەندە شوشەییە زیرەكەكەی مۆبایلەكەو كردارو كارامەیی ئاست بەرزی كە پاڵپشتكراوە بە پرۆسیسەری Kirin 980 و زاكیرەی 8 گیگا بایتی و توانای هەڵگرتنی 256 گیگابایتی، سەرەڕای تەكنۆلۆژیای ساردكردنەوەی گرافین و شاشەی كامڵ كە (91.7%) ی قەبارەی گشتی مۆبایلەكە پێكدەهێنێت.

خستنە بازاڕی ئەم مۆدێلە نوێیەی (HONOR) دوای ماوەیەك دێت لە خستنە بازاڕی (HONOR 10i) كە ئێستا لە بازاڕەكانی عێراق هەیەو ناسراوە بە بوونی تایبەتمەندی سیستەمی كامێرای سییانەی، HONOR و كامێرای سێڵفی پێشكەوتوو بە روونی (32) میگاپێكسڵی هەیە.

شیڤان شێرزاد