گوگڵ خزمەتگوزاری گوگڵ لێنس بەكاردەخات

30/07/2019 - 08:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

بەبەردەوام كۆمپانیای (Google) لە نوێگەریدایە بۆ خزمەتكردن و سەر سام كردنی بەكارهێنەرانی، هەروەها بەبەرداوەم لەهەوڵی ئەوەدایە بەئاسانترین شێواز كارەكانت ئەنجام بدەیت، هەروەها رێگاكانت بۆ كورت بكاتەوە.

كۆمپانیای (Google) ئەپێكی سەرنج راكێشی بەرهەمهێناوە بەناوی (Google lens) كە ئەم جۆرە ئەپە كار ئاسانیەكی تەواوت بۆ دەكات لە كاری رۆژانە ئەم ئەپە بەكاردێت بۆ دۆزینەوەی هەموو جۆرە كەلوو پەلێك و خواردن و دیكۆراتی ناو ماڵ و ئاژەڵ و هەموو شوێنێك كە دەتەوێت سەردانی بكەیت، هەروەها دەتوانیت لەرێگەی ئەم ئەپەوە هەموو جۆرە وشەیەك و رستەیەك وەرگێریتە سەر ئەو زمانەی كە دەتەوێت، هەروەها زۆر كاریتر كە تۆ دەتەوێت بۆت ئەنجام دەدات لە رێگەی (Camera) بەئاسانترین رێگە، هەروەها لە ئێستادا دەتوانیت لەسەر هەردوو سیستەمی (Android) و (IOS) بەكاری بهێنیت.