لەئەمڕۆوە HONOR مۆبایلەكەی دەفرۆشێت

07/08/2019 - 08:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

 

بڕاندی ئەلیكترۆنی HONOR ی پێشەنگ لە بواری مۆبایلە زیرەكەكان رایگەیاند، مۆبایلی HONOR 20 PRO كە ماوەیەك چاوەڕێی بوون ئێستا بەردەستە. 

ئەم مۆبایلە بە رەنگی فانتۆم بلاك و فانتۆم بلو هەیەو ئەمڕۆ دەستدەكرێت بە فرۆشتنی لە گشت شوێنەكان بە نرخی (519) دۆلار. 

دیزاینە بێ هاوتاكەی جوانییەكی زیاتری پێدەبەخشێت مۆبایلیHONOR 20 PRO پێناسەی ئەزموونی بەكارهێنەر دووبارە دەكاتەوە، چونكە بۆتە بەرهەمی یەكەم لە مێژووی بڕاندی HONOR كە یەكەم كەڤەری شوشەی سێ رەهەندی لە جیهان پێشكەش دەكات و بە تەكنۆلۆژیای تۆڕی سێ رەهەندی دروستكراوە، كە رێگە بە تێپەڕبوونی رووناكی دەرەكی دەدات لە رێگەی كاریگەری بینینی سیحری، بەمەش HONOR 20 PRO لە گشت مۆبایلە زیرەكەكانی پێش خۆی جیا دەكرێتەوە.

پێشبینی دەكرێت كە مۆبایلی HONOR 20 PRO مشتومڕێكی زۆر لە ناوچەكە دروست بكات بە هۆی توانای بەرزی كامێراكە لە وێنەگرتن كە توانی هەڵسەنگاندنی (111) خاڵ بە دەست بهێنێت لە سەكۆی DxOMark بۆ هەڵسەنگاندنی كامێرای مۆبایلەكان و بە دووەم بەرزترین هەڵسەنگاندن دادەنرێت كە مۆبایلێكی زیرەك بە دەستی هێنابێت كە بە پێوەری زێڕین دادەنرێت. 

(كریس سان بایگۆنگ) سەرۆكی HONOR لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا وتی: ئێستا بە شایستەیی لە جیهانێكی دیجیتاڵی و پەیوەندی بەردەوامدا دەژیین، چونكە مۆبایلە زیرەكەكەت دەروازەیەكی سەرەكییە بۆ جیهانێك لە ئەگەری بێ كۆتایی، دیزاینی مۆبایلی HONOR 20 PRO بە چەند شێوازێك ئەنجامدراوە كە بەرلە دەیەك ئەستەم بوو، بەمەش وێنەگرە پیشەگەرەكان و عاشقانی وێنەگرتن گوزارشت لە داهێنانەكانی خۆیان بكەن و وێنەی ساتەكانی ژیانیان زۆر بە روونی و وردەكاری جوانتر بگرن تەنانەت لە ژینگەیەك كە رووناكی زۆركەم بێت، ئەزموونێكی پەرەپێدراو لەگەڵ ئەو كامێرایەی دووەم هەڵسەنگاندنی سەكۆی DxOMark بە دەستهێنا مۆبایلی HONOR 20 PRO بەهۆی ئەو هەڵسەنگاندنەی، بووە بە ركابەرێكی راستەوخۆی مۆبایلە زیرەكەكانی تر، ئەم دەستكەوتەش بۆ هەوڵ و كۆششی كۆمپانیاكە دەگەڕێتەوە بۆ داهێنان و پێشكەشكردنی بەرهەمی باشتر، مۆبایلی HONOR 20 PRO نوێترین ئیزافەیە بۆ زنجیرەی HONOR كە پێشەنگی بڕاندەكە دەسەلـمێنێت، ئەمەش جاری یەكەم كە هونەر ئامێرێكی پێشەنگ پێشكەش دەكات بە سیستەمی كامێرای چوارینەی جۆری Sony IMX586 ی پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد بە روونی 48 مێگاپێكسڵ و دەرچەی كامێرا قەبارەی ( f/1.4)، بەم نوێكردنەوە نوێیە مۆبایلەكە توانی پێوەری ئایزۆی تایبەت بە پێوەری ئایزۆی هەستیاری وێنە بەدەست بهێنێت كە ئەزموونێكی جوانی وێنەگرتن لەو شوێنانەی رووناكیان كەمە، ئەزموونێكی گشتگیری بێ وێنە لە مۆبایلی زیرەك مۆبایل HONOR 20 PRO ئەزموونێكی زیرەك بۆ بەكارهێنەرانی فەراهەم دەكات بەهۆی بەرنامە پێشكەوتوو پارچە كوالێتی بەرزەكانی، مۆبایلەكە بە بوونی پرۆسیسەری Kirin 980 7 نانۆمەتری پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد جیا دەكرێتەوە، ئەمەش بزوێنەری سەرەكی خێرای مۆبایل و ئەدای خێرایەتی، هەروەها هێزی باترییەكەی بەهێزی (4000) میللی ئەمپێرە لە یەك كاتژمێردا ئەمش یارمەتی بەكارهێنەرانی دەدات كە بە درێژایی رۆژ بەكاریبهێنن، لەلایەكی دیكەوە توانای هەڵگرتنە زۆرەكەی كە دەگاتە (256) گێگابایت و پێداویستییەكانی بەكارهێنەرانی دابین دەكات، هەروەها یەكەی پرۆسیسەری وێنەكانی هەیە Turbo 3.0 كە پێشەنگە لەو بوارەدا كە ئەزموونێكی وێنەیی بێ وێنەی یارییەكانی ڤیدیۆ دەبەخشێ، ئەمە سەرەڕای سیستەمی دەنگی Virtual 9.1 كە دەتوانرێت لەگەڵ زۆربەری هیدفۆنە تەلی و بێ تەلیەكان ببەسترێت ئەمەش ئەزموونێكی دەنگی بێ وێنەی دەنگی دەبەخشێت بە كوالێتی بەرز. 

ئەم هەڵمەتە كە بە ناونیشانی (جوانییەكی بێ وێنە) یە، بەڵێن بە بەكارهێنارانی دەدات كە دەتوانن ساتە سیحراوییەكانی ژیانیان بە وردەكاری روون لە سیناریۆی رۆژانە ببینن بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن و ساتەكانیان بە باشترین شێوەیە.

شایەنی باسە كە ئەو زنجیرە مۆبایلەی ئەمڕۆ HONOR رایگەیاندووە، دوای ماوەیەك لە خستنەرووی مۆبایلی زیرەكی HONOR 10i لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیاو یەكەم مۆبایلە كە كامێرای سێ ئاوێنەی لە HONOR و كامێرای سێڵفی بە روونی 32 مێگا پێكسل، مۆبایلی HONOR 10i بەشێوەیەك دیزاین كراوە كە بگونجێت لەگەڵ شێوازەكانمان لە پەیوەندیكردن و گوزارشتكردن لە خۆمان لە رێگەی وێنەو ڤیدیۆ، ئەمەش ئاماژەی پابەندبوونی پتەوی كۆمپانیاكەمانە بە پێشكەش كردنی باشترین تەكنۆلۆژیاو گرنگترین ئەو تایبەتمەندیانە كە بەكارهێنەران پێویستیان پێیەتی بە نرخێكی نموونەیی.

شیڤان شێرزاد