بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی، كاریگەری لەسەر ئایفۆن هەیە

09/08/2019 - 09:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

لە هاوینی ئەمساڵ جیهان كەوتۆتە بەر لێشاوێكی پلەی گەرمی بەرزو ڕیكۆردی پێوانەیی تۆماركردووە لە چەند وڵاتێك، ئەمەش كاریگەری كردۆتە سەر تەندروستی مرۆڤ، لە پاڵ ئەمەش بە هەمان شێوە كاریگەری هەیە لەسەر ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانی ڕۆژانە بەكاری دەهێنین، دیارترینیان مۆبایلە هۆشمەندەكانە.

ئایفۆن یەكێكە لەو مۆبایلانەی كە زۆرترین بەكاربەری هەیە لەسەر ئاستی جیهان.

بەگوێرەی كۆمپانیای ئەپڵ: مۆبایلی ئایفۆن بە شێوەیەكێ چاڵاك كار دەكات لە نێوان پلەی گەرمی سفر بۆ (35) پلەی سەدی، بەكارهێنانی لە پلەیەكی گەرمتر لەوانەیە شێوازی كاركردنی مۆبایلەكە بگۆرێ بۆ ڕێكخستنی پلە گەرمییەكەی. 

هەڵبەت بەكارهێنانی ئایفۆن لە پلەی گەرمی زیاتر لە (35) پلە، دەبێتە هۆی لاوازبوونی پاتری ئایفۆنەكە، كۆمپانیای ئەپڵ لە پێگەی فەرمی خۆی ئەو ئاگادارییەی بڵاوكردەوە كە باس لەوە دەكات؛ بەكارهێنانی ئەو ئامێرانەی بە سیستەمی IOS كاردەكەن لە پلەیەكی گەرمی زۆر تەمەنی پاترییەكانیان كورت دەبێتەوە.

چی ڕوودەدات كاتێك پلەی گەری ئایفۆن بەرز دەبێتەوە ؟؟

1. كاتێك ئایفۆن گەرم دادێت، تەمەنی پاتری كورت دەبێت بۆ پارێزگاریكردن لە پێكهاتەكانی ناوەوەی ئایفۆن بەمەش ناهێڵێت پێكهاتەكانی گەرم دابێت.

2. هەندێ گۆرانكاری تر هەست پێدەكرێت وەكو: هێواش بارگاوی بوون، كەمبوونەوەی ڕووناكی شاشەو شەبەكەشی لاواز دەبێت. 

3. فلاشی كامێراكە بۆ ماوەیەكی كاتی لەكار دەكەوێت و كاركردنی ئەو بەرنامانە هێواش دەبێتەوە كە پشت بە گرافیك دەبەستن.

هەڵبەت لەگەڵ ئەمانەش ئەگەر ئایفۆنەكە كارپێبكەی مۆبایلەكە لە كاركردن دەوەستێ و نامەیەكی ئاگاداركردنەوەت نیشان دەدات كە نووسراوە: پلەی گەرمی ئایفۆن بەرزبۆتەوە، پێویستە سارد بكرێتەوە پێش ئەوەی بەكار بهێندرێتەوە.

چی بكەین كاتێك ئایفۆنەكە ئاگاداركردنەوەی پلەی گەرمی نیشان دەدات ؟؟

لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئایفۆن چەند هەنگاوێك هەیە دەبێ پەیڕەو بكرێت كە كۆمپانیای ئەپڵ ئامۆژگاری كردووە:

1. خێرا كوژاندنەوەی ئایفۆنەكەو گواستنەوەی بۆ شوێنێكی سارد. 

2. دوورخستنەوەی لە ئامێری تر.

3. سڕینەوەی بەرنامە بەكارنەهاتووەكان، كە ئەمەش بار لەسەر كاركردنی ئایفۆنەكە سووكتر دەكات.

4. پێویستە ئایفۆنەكە بارگاوی نەكرێت تا سارد دەبێتەوەو دووبارە ئاسایی كار دەكاتەوە.

5. لابردنی هەموو جۆرە بەرگێك و كەڤەرێك لەسەر ئایفۆنەكە.