کۆمەڵێك ڕێنمایی بۆ شەحنکردنی مۆبایل بە شێوازێکی دروست

21/09/2019 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

شەحنکردن (بارگاویکردن)ی مۆبایلی زیرەك گەر بە جۆرێکی هەڵە بێت وادەکات لە ماوەیەکی زووتردا پاتری مۆبایلەکە تێکبچێت و شەحنی مۆبایلەکە زووتر داببەزێت.

 

بۆ پارێزگاریکردن لە پاتری مۆبایل، درێژەکێشانی شەحنی مۆبایل و زوو تەواو نەبوونی شەحن، مەڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بە چوار رێگا کردووە بەم جۆرە:

 

١. پاش پڕبوونی پاتری مۆبایل بە ڕێژەی ١٠٠%، مۆبایلەکە لە شەحنەکە بکەرەوە، چونکە مانەوەی مۆبایل بە شەحنەوە وادەکات زوو شەحنی مۆبایلەکە داببەزێت.

 

٢. هەوڵبدە لە ١٠٠% شەحنی مۆبایلەکەت پڕ نەبێت، چونکە پڕبوونی تەواوەتی وادەکات پاتریەکە هیلاك ببێت و خراپ بێت.

 

٣. هەرکاتێك توانیت مۆبایلەکەت شەحن بکە، چونکە شەحنکردنەوەی مۆبایل چەند جارێك لە ڕۆژدا وادەکات کاری پاترییەکەی باشتر ببێت، و بە پێچەوانەوە شەحن نەکردنەوەی مۆبایل تا کاتێك دەگات بە ١٠% یان کوژانەوەی مۆبایل زیان بە پاتری مۆبایل دەگەیەنێت.

 

٤. مۆبایلەکەت بە ساردی بهێڵەرەوە، چونکە پاتری مۆبایلی زیرەک هەستیارە بە پلەی گەرمی، بەتایبەت جۆری ئەپڵ، و گەر لەکاتی شەحنکردنەوەیدا مۆبایلەکەت گەرم بوو ئەوا شەحنەکەی لێبکەرەوە.