مۆبایلی هواوی 20 دەكەوێتە بازاڕ

24/12/2018 - 09:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

مۆبایلی (هواوی مۆت 20 پرۆ) بە شێوەیەك دروستكراوە كە متمانەی خەڵك بە تەكەنۆلۆژیا پتەوتر بكات و زیاتر لەوەی پێشبنییان دەكرد پێشكەشیان دەكات، ئەویش بریتییە لەو تاكە مۆبایلە زیرەكەی ئێستا لە بازاڕدا هەیەو رێز لە بەكارهێنەرانی دەگرێت بۆ خێرایی و لە دەست چاوەڕوانی و بێزاربوون رزگاریان دەكات بە باشترین داهێنان و شێوازی نوێ. 

پاترییەكی تەمەن درێژ بۆ ژیانی گوێزەرەوە پاتری زۆربەی مۆبایلە زیرەكەكان پێویستیان بە دوو جار چارج كردنەوە هەیە (هەندێك كات دەگاتە سێ جار) كاتێك بە زۆری بەكاری دەهێنی بۆ كارە جۆراوجۆرەكانت، بۆیە بەردەوام چارج كردنەوەی تووشی بێ ئومێدیت دەكات و كات و ئەركی زۆری پێویستە بۆ نموونە لە كاتی وێنەگرتنی ساتە خۆشەكانت، بەڵام مۆبایلەكە زیرەكی وەك شاسوارێكی چاونەترس ئەم گرفتەت بۆ چارەسەر دەكات لە رێگەی پاترییەك بە توانای (4200) میلی ئەمپێر لە كاتژمێرێكدا، بەمەش بە پێشەوەی پاتری زۆربەی مۆبایلە زیرەكەكانی دیكە دەكەوێت، بەمەش گرفتی چاوەڕوانی كردن بۆ هەتاهەتایە چارەسەر دەكات، چونكە دەتوانی یەك رۆژ بە چڕی بەكاری بهێنیت، بەمەش كاتێكی زۆرت بۆ پاشەكەوت دەكات و لە چاوەڕوانیش رزگارت دەبێت و رۆژەكانت خۆشتر دەكات.

چارجێكی درێژخایەن كە كاتت بۆ دەگەڕێنێتەوە پێویست بە راوەستانی زۆر ناكات تا مۆبایلەكەت چارج بكەی، چونكە مۆبایلەكە چارجێكی هواوی سوپەر چارج بە توانای (40) وات كە بە هێزترین بگۆڕی چارج كردنە ئێستا هەبێت، چونكە دەتوانێت لە ماوەی نزیكەی (30) خولەكدا بڕی (70%) ی مۆبایلەكەت چارج بكات، ئەو كاتەش رەنگە بۆ خواردنەوەی یەك قاوە پێویست بێت، بەمەش كاتێكی زۆرت بۆ دەگەڕێنێتەوە، هەروەها ئەم سیستەمەی چارج كردنە پاڵپشتە بە (تی یو ڤی هاینلاند) ئەویش دەزگایەكی باوەڕپێكراوی ئەڵمانییە پابەندە بە پەرەپێدانی بەهێزترین پێوەرەكانی سەلامەتی لە جیهان بەمەش دڵنیا دەبی لەوەی كە مۆبایلەكەت بە خێرایی و باشترین شێوە چارج دەبێت خێراترین پەیوەندی لە جیهان لە ئێستادا زۆربەمان بە درێژایی رۆژ بە ئەنتەرنێتەوە بەستراوین، بەمەش لایەنێكی دیكەی گرنگی ئەو جۆرە مۆبایلە دەردەكەوێت، چونكە خێراترین ئینتەرنێتی هەیە لە جیهان و یەكەم مۆبایلی زیرەكە كە تەكنۆلۆژیای (جی 4.5) كار دەكات و خێرایی ئینتەرنێتی دەگاتە (1.4) لە یەك چركەدا، هەروەها خێراترین خزمەتگوزاری پەیوەندی كردنی بە وای فای هەیە كە خێرایی داونڵۆدكردنی دەگاتە (1.732) گێگا بایت لە یەك چركەدا بەمەش دەتوانی ڤیدیۆ بە روونی چوار كەی وەربگری بێ ئەوەی پێویستت بە خەزن كردنی هەبێت.

هەروەها ئەو جۆرە مۆبایلە پشت بە بنەمای بەكارهێنانی (ئی ئێم یو ئای 9) خێرا دەبەستێت كە لەخۆیدا پشتی بە سیستەمی ئەندرۆید بەستووە كە تواناكانی زیرەكی دەستكردی لەگەڵ تێكەڵ كراوە، بەو شێوەیەش ئەو مۆبایلە دەتوانێت لە سروشتی بەكارهێنانت تێبگات و لە هەموو ئاراستەكاندا سەركەوتوو دەبێت.

بۆ نموونە ئەگەر لە تەلەفۆنی هواوی مۆت 20 پرۆی خۆت (50) ئەپڵیكەیشنت هەبێت و تۆش (10) بەكاردێنیت بەشێوەیەكی رێك و پێك، ئەپڵیكێشنەكانی دیكە خۆیان وون دەبن و شاشەی مۆبایلەكەت قورستر ناكەن و كار لەسەر شەحنی پارتی مۆبایلەكەت ناكەن بەم شێوەیە مۆبایلەكەت كە لە جۆری (ئی ئێم یو ئای 9) بەخێرایی كار دەكات بەبێ ئەوەی قورس بێت.

بەكورتی .. ئەو مۆبایلە زیرەكە لە هەموو لایەكەوە كاتێكی زۆرت بۆ پاشەكەوت دەكات و خێراییەكی باش و سیكیوریتیەكی باشتریتش بۆ پێشكەش دەكات.

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

 

 

ئـ . كـ