یەكێك لەچوار دامەزرێنەركەی ئینتەرنێت، كۆچی دوایی كرد

01/01/2019 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

گەورە زانایەكی ئەمریكی كە یەكێكە لەدامەزرێنەرانی تۆڕی ئینتەرنێت ئەژمار دەكرێت لەتەمەنی (81) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

(لاری رۆبێرتس) گەورە زانای ئەمریكی و دامەزرێنەری تۆڕی ئینتەرنێت بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لەتەمەنی (81) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

لەكۆتایی ساڵانی شەستەكان (رۆبێرتس) كرایە بەڕێوەبەری بەرنامەكانی توێژینەوەكان ناسراو بە (ئارپا) و دواتریش كرایە سەرپەرشتیاری دروستكردنی یەكەم كۆمپیوتەری (ئاربانت).

لەجیهانی تەكنەلۆجیا (رۆبێرتس) یەكێكە لەچوار دامەزرێنەرەكەی تۆڕی ئینتەرنێت كە ئەوانیش بریتی بوون لە (پۆپ كان، ڤینیت سێرڤ، وەلین كلاینرۆڤ).

 

 

ئـ . كـ