هواوی مۆبایلێكی نوێ‌ و هەرزان دەخاتە بازاڕەكان

02/01/2019 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

كۆمپانیای هواوی چینی مۆبایلێكی نوێی دروست كردووەو بەنرخێكی هەرزانیش دەیخاتە بازاڕەكان.

مۆبایلەكەی كۆمپانیای هواوی ناوی (وای 7 پرۆ) یەو سەرەتا دەیخاتە بازاڕەكانی وڵاتی ڤێتنام و دواتریش بۆ بازاڕی وڵاتانی تر رەوانەی دەكات.

مۆبایلەكە نرخەكەی تەنها (169) دۆلارەو قەبارەی شاشەكەی (6.2) ئینجەو زوومەكەی زۆر بەرزەو خێرایی كاركردنی (1.8) گێگا هێرتزەو سناپدراگۆنەكەی (450) یە.

هەروەها ئەو مۆبایلە میمۆرییەكەی خۆی (3) گێگا بایتەو میمۆرییە دەرەكییەكەشی (32) گێگە بایتەو تاكو (512) مێگا بایتیش مایەی گۆڕانكارییە.

 

 

ئـ . كـ