هەندێك كەس رووبەڕووی چەند كێشەیەك دەبنەوە لەكاتی بەكارهێنانی ئینتەرنێت، كە هەندێ لەو كێشانە پەیوەستن بە پاراستنی داتای تایبەت.
رۆژنامەی (عوكاز) ی سعودی، شەش ئامۆژگاری بڵاوكردەوە بۆ پەیڕەوكردنیان لەكاتی بەكارهێنانی ئینتەرنێت بەشێوەیەكی پارێزراو، ئاماژەشی بەوەكرد، رەنگە ئەم ئامۆژگاریانە بەشێوەیەكی زۆر باش كارابن لە پاراستنی داتا تایبەتەكان.
یەكەم : دیاریكردنی ئەو داتایانەی كە دەمانەوێ بەشداری پێ بكەین لەگەڵ ئەپلیكەیشنەكان و پاپەندبوون پێیان.
دووەم : نابێ بچینە ژێر باری هیچ بابەتێك كە لەكاتی گەڕان بەنێو ئینتەرنێتدا دەخرێنەڕوو.
سێیەم : بەكارنەهێنانی یەك پاسۆورد بۆ هەموو هەژمارە (ئەكاونتە) كاراكان.
چوارەم : بەكارهێنانی سیستەمی پەسەندكردنی دووانەیی بۆ چوونە نێو هەژمارەكان، واتە دەبێ پاسۆردێك و كۆدێكی تایبەتت هەبێ لەسەر مۆبایلەكەت بۆ چوونە نێو هەژمارەكانت.
پێنجەم : سڕینەوەی ئەو ئەپلیكەیشنانەی كە بەكاری ناهێنێت و لەكاتی پێویست دایانبەزێنەوە.
شەشەم : نوێكردنەوەی بەرنامەی كۆمپیوتەرو مۆبایلە زیرەكەكان بەشێوەیەكی بەردەوام.
ئـ . كـ