بۆ ئەوەی ئارەقی بۆن ناخۆش نەكەن، ئەم 7 ڕێگەیە بگرنە بەر

21/02/2019 - 09:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

ڕەنگە زۆرێكمان هەست بە بێزارییەكی زۆر بكەین كاتێك لە دوای ئەنجامدانی كارێك یاخود لە كەشوهەوایەكی گەرمدا دوای ئارەقكردنەوە بۆنێكی ناخۆشمان لێدێت.

هەندێك لە خۆراكەكانیش بە هۆكاری زیادكردنی بۆنی بێزاركەری ئارەق دادەنرێن وەك تەماتەو كەلەرم و قاوە، بەڵام هەندێكی تر لە خواردن و خواردنەوەكان یارمەتیدەرێكی باشن بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی ئارەقكردنەوە، لەو خۆراك و پێكهاتانەش:

1. ڕۆنی گوێزی هیندی : ڕۆنی گوێزی هیندی بە پێكهاتەیەكی كاریگەر دادەنرێت بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی ئارەق، ئەمەش بە هۆی بوونی ترشی لۆریك كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی بۆنی بێزاركەر، دەتوانرێت ڕۆژی (1 – 2) جار ئەم ڕۆنە بەكاربهێنرێت لەو شوێنانە بدرێت كە ئارەق دەكەنەوە بە تایبەت بنباڵەكان. 

2. ئاوی لیمۆ : ئاوی لیمۆ كاریگەرییەكی باشی هەیە لە ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی ئارەق و هەروەها بۆنی ناخۆشی ناو دەم كاتێك بەهۆی بەكتریای زیانبخشەوە دووچاری مرۆڤ دەبێت، دەتوانرێت ئاوی لیمۆ بەیانیان بخورێتەوە بۆ چارەسەری بۆنی ناخۆشی ناودەم و بۆ بۆنی ناخۆشی ئارەقی ژێر باڵەكانیش، دەتوانرێت لیمۆ بە شێوەی قاشكراو بخرێتە ژێر باڵەكان و پاشان بشۆردرێت. 

3. تۆی ڕووەكی (Fenugreek) : كە وەك دەژهەوكردن بەكاردێت و یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی بۆنی ئارەق، دەتوانرێت ئەم ڕووەكە لەگەڵ ئاوی گەرم تێكەڵ بكرێت و پاش (6 – 8) سەعات بخورێتەوە، هەروەها دەتوانرێت لەگەڵ چادا تێكەڵ بكرێت، تۆوی ڕووەكی (Fenugreek) بە شێوەی ووشكراوە لە بازارە ئۆنلاینەكان دەست دەكەوێت.

4. گەڵای داری (Neem) یان (Azadirachta indica): گەڵای ئەم دارە دژەبەكتریاو دژەكەڕووە كە ڕێگری دەكات لە دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ئارەق بەهۆی ئەم بەكتریاو كەڕووانەوە، دەتوانرێت بە هەمان شێوەی سەرەوە بەكاربهێنرێت، واتە تۆوی ڕووەكی (Fenugreek)، بەڵام بەكارهێنانی پێویستە لە (3) جار كەمتر نەبێت لە هەفتەیەدا. 

5. گەڵای گەنم : گەڵای گەنم بڕێكی زۆر لە پڕۆتین و ڤیتامینەكانی (C، B12,B6) تێدایە لەگەڵ ترشی فۆلیك ئەسید، كە دەتوانێت بەرگری بكات لەبەرامبەر ئەو جۆرە هەوكردنانەی لە دەرەوەی جەستەی مرۆڤ ڕوودەدەن، دەتوانرێت ئەم گەڵایە بە كاڵی و بە بڕی (40) گرام لە ڕۆژێكدا بخورێت یان بە شێوەی وشكراوو هاڕدراو بە بڕی (3) گرام لە ڕۆژێكدا بخورێت. 

6. كەرەوەز : گەڵای كەرەوز بەوە دەناسرێت كە بڕێكی زۆر كلۆرۆفیلی تێدایە هەروەها بە پێی تویژێنەوەكان دەركەوتووە كە یارمەتیدەرێكی باشی جەستەیە بۆ ڕزگاربوون لە پێكهاتەكانی گۆگرد كە لە ئەنجامی ئارەقكردنەوە دروست دەبن. 

7. نەعنا : خواردنی گەڵای نەعنا هۆكاریكە بۆ هێوربوونەوە بە واتایەكی تر گەڵای نەعنا یارمەتی كەمكردنەوەی چاڵاكییەكانی جەستەی مرۆڤ دەدا كە بە هۆی دڵەڕاوكێ و كاری قورسەوە تووشی دەبێت بۆیە بەمەش ڕێگە لە دەركردنی بڕێكی زۆر ئارەق دەگیرێت.

 

 

ئـ . كـ