دروستكردنی ئیمێڵ تەنها بە (10) خولەك

14/03/2019 - 09:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

قەت پێشتر ئەوەت بەرچاو كەوتووە كە ئیمێڵێك دروست بكەیت تەنها بۆ ماوەی (10) خولەك، ئێستا ماڵپەرێك هەیە ئەو كارەت بۆ دەكات ئیمێڵێكت بۆ دروست دەكات بۆ ماوەی (10) خولەك و دوای ئەم (10) خولەكە بۆ هەمیشە دادەخرێت.

ماڵپەڕی (10minutemail.com) هەڵساوە بە دابینكردنی ئەو خزمەتگوزاریە بەوەی ناونیشانی ئیمەیڵێكی (10) خولەكیت پێدەدات، تۆ دەتوانی ئیمێڵ وەربگری لەلایەن هەر كەسێكەوە بێت كە بۆت دەنێرێت.

گەیشتن و پێشاندانی ئیمێڵەكە هەر لەناو ماڵپەڕەكە دەبێت بێ كێشە دەتوانی سەیر ئێمێڵی هاتوو بكەیت لەلایەن كەسی نێرداوە.

شایانی باسە پاش (10) خولەك ئەو ئیمێڵە بۆ هەمیشە دادەخرێت و بەهیچ شێوەیەك ناتوانی بیهێنیتەوە.

بۆ دروست كردنی ئیمێڵە كاتیەكە سەردانی ئەو لینكە بكە

www.10minutemail.com.