رابەرانی تەكنەلۆجیای زیرەك خەڵاتی نۆبڵ بۆ تەكنەلۆجیا بەدەست دێنن

01/04/2019 - 09:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

سانفرانسیسكۆ لە (20) ساڵی ڕابردوودا ئامێرەكانی كۆمپیوتەر لە ڕادە بەدەر زیرەك بوون، پرسیارو ئاخافتن لەگەڵ (ئەلیكساو سیری) بۆتە كاری زۆر كەس، تەنانەت بەكارهێنانی بەرنامەكانی گەڕان بەدوای شتێكدا بۆ یەك كەڕەت بەسە بۆ دووبارە دەركەوتنی زانیاری لەسەر ئەو بابەتانە لەپەراوێزی ماڵپەڕەكاندا بێگەڕان بەدوایاندا.

ئەم هەنگاوە گەورانە بۆ شارەزایانی كۆمپیوتەر كاری سەخت و بیركردنەوەی قووڵی دەوێت، بەڵام هەر سێ‌ زانای كۆمپیوتەر (یۆشوا بینگێۆ، جێۆفری هینتن و لیان لیكوون) سوودیان لەتوانای خۆیان وەرگرتووە تا بتوانن لەو ئامێرانە بگەن وەك مرۆڤ، ئەمەش بازدانێكە لەئیستادا پێی دەوترێت (Artificial intelligence) واتە زیرەكی دروستكراو.

بیرۆكەی ئەم زانایانە بەجۆری (Turing) خەڵات كران كە خەڵاتی نۆبڵە تایبەتە بە داهێنانی تەكنەلۆجیا، لەگەڵ ئەم خەڵاتە بڕی یەك ملیۆن دۆلار وەردەگرن كە كۆمپانیای گوگڵ دابینیكردووە.

ئەم خەڵاتە نوێترین پێزانینە بۆ ڕۆڵی كاریگەری زیرەكی تەكنەلۆجیا دەیبینێت لە نێوان مرۆڤ و تەكنەلۆجیای ساڵانی داهاتوو.

ئەم سێ‌ زانایەی كۆمپیوتەر بە جیا كاریان لەسەر هەمان بواری تەكنەلۆجیا كردووە (ناسینەوەی دەموچاو و دەنگ)، ئەو بوارانەی تەكنەلۆجیای كۆمپیوتەر هەنگاوی گەورەی تێدا نراوە، بۆداهاتووش پێشبینی پەرەسەندنی گەورەی لێدەكرێت بەتایبەتی لەبواری سیستەمی شوفێری ئۆتۆماتیكدا.

بەڵام لەكاتێكدا شۆرشی تەكنەلۆجیای زیرەك هیوا دەبەخشێت كۆمپیوتەر ژیانی زۆرینەی خەڵكی ئاسانتركات و خۆشگوزەرانی بێنێتە ئاراوە، بەڵام لەهەمان كاتدا مەترسی دەبەخشێت مرۆڤ لەداهاتوودا لەژێری سایەی ئامێردا ژیان بەرێوەر بەرێت.

هەندێك لەومەترسیانە سیناریۆكانی لەناوچوونی مرۆڤایەتیە بەهۆی تەكنەلۆجیای زیرەكەوە، ئەوەی لەبواری سیستەمی چەكدا بۆ لەناوبردنی مرۆڤ پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیوە.