گۆڕانكاری لەخزمەتگوزاری نامەگۆڕینەوەی فەیسبوكدا دەكرێت

15/04/2019 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاوی كردەوە كە كۆمپانیای فەیسبوك لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی مەسنجەر ببەستێتەوە بە ئەپی سەرەكی فەیسبوكەوەو بەوهۆیەشەوەو گۆڕانكاری لە خزمەتگوزاری نامەگۆڕینەوەدا دەكات.

 

بە گوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی، لەئێستادا كۆمپانیای فەیسبوك سەرقاڵی ئەوەیە مەسنجەر ببەستێتەوە بە ئەپی سەرەكی فەیسبوكەوەو بەوهۆیەشەوەو بەكارهێنەر پێویستی بە ئەپی مەسنجەر نابێت و دەتوانێت لەڕێگای ئەپی فەیسبوكەوە نامە بگۆڕنەوە و وێنە و ڤیدیۆ بنێرن.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێشتر دامەزرێنەری فەیسبوك ئەوەی خستەڕوو كە دەیانەوێت ئەپەكانی فەیسبوك و ئینستاگرام و مەسنجەر و واتسئەپ پێكەوە ببەستنەوەو كارئاسانی بۆ بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕانە بكەن.

 

 

 

س ب