ئینستەگرام گۆڕانكاری ده‌كات

21/04/2019 - 15:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

لە دواین نوێکارییەکان باس لەوەدەکرێت تۆڕی ئینستەگرام لە هەوڵ زیادکردنی تایبەتمەندییەکدایە بۆ تۆڕەکەی تاوەکوو زیاتر سەرنج و ناوەڕۆکی پۆستەکانی پێگەکەی بەهێزبن ئەویش بە شاردنەوەی لایکی پۆستەکانه‌.

ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ خاوەنی هەژمارەکان بەردەست دەبێت و کەسەکان ناتوانن ژمارەی لایکەکان ببینن.

ئینستەگرام ئەم هەنگاوە بەوە دادەنێت کە زیاتر و زیاتر سەرنجڕاکێشی پۆستەکانی بدرێت و ئەو هەوڵانەی دەرێن بۆ زیادکردنی لایکی ساختە بۆ بڵاوکراوەکان نەمێنن.

ئینستەگرام تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ دامەزراو. فەیسبووک لە مانگی نیسانی ٢٠١٢، ئینستاگرامی بە یەک میلیار دۆلار کڕیەوە.