سەیدسادق... تۆمەتبارێك بەدراوی‌ ساختەوە دەستگیر دەكرێت

15/06/2019 - 09:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی


بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادقی‌ سەر بەبەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق تۆمەتبارێك بەبرێك دراوی‌ ساختەی‌ ئەمریكییەوە دەستگیر دەكەن.


بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: پاش كۆكردنەوەی‌ زانیاریی‌ پێویست‌و بەدواداچونی‌ ورد، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە بڕی‌ 400 دۆلاری‌ ئەمریكی‌ پێبوەو سەرقاڵی‌ ساغكردنەوەی‌ بووە.


ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتی‌ دەستگیركردنیدا تۆمەتبار كەسێكی‌ دیكەشی‌ لەگەڵدا بوەو لەئێستادا هەردو كەسەكە بەبریاری‌ دادوەرو بەپێی‌ مادەكانی‌ (289، 298) لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون.


ئەوەشی خستەڕوو: بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق پەراوی‌ لێكۆڵینەوەی‌ بۆ كردونەتەوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە، بەمەبەستی‌ دۆزینەوەو ئاشكراكردنی‌ سەرچاوەی‌ دراوە ساختەكە.

 


س ب