یەکگرتووەکان ڕچە شکێنن


وەک ژیانی حیزبایەتی و ڕێکخراوەیی لەهەرێمی کوردستاندا ، کەمو کورتی زۆرن.
لەوانە ؛ نەبەستنی کۆنگرەکان لەکاتی خۆیدا ؛ سەرنج بدەن چەندین حیزبی عەریق و چەندین سەندیکاو ڕێکخراو لەم هەرێمە کۆنگرەقەرزارن و لەبەر پاساوی جۆراو جۆر، نەیانتوانیەوە کۆنگرەکانیان لە کاتی خۆیدا ببەستن .. ئەوەیەکگرتووە بەڕێکو پێکی کۆنگرەکانی هەموو چوارساڵ جارێک دەبەستێ . خاڵێکی دیکە پرسی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و بەتایبەت گۆڕینی کەسی یەکەمی نێو حیزبەکانە ، کەوەکو خاڵی سوورو موحەڕەماتی لێهاتووە ..یەکگرتوو ئەوتەوقەشی لە کۆنگرەی شەشەمدا زۆر بە نەرمی و ئاشتیانە و دیموکراسیانە شکاند..وا لەم کۆنگرەیەشدا بە تەمەیوزێکی زۆرەوە جارێکی تر دەرگای گۆڕینی ئەمیندار لەسەر پشت دەکاتەوە و لەجیاتی دوو کاندیدو دوو ڕکابەر ،یەکگرتووەکان چوار کاندید ،واتە چوار ڕکابەر پێشکەشی کۆنگرە دەکەن؛ کەلەڕاستیدا ئەمە ئەوپەڕی باوەڕبوون بە دیموکراسیەت و بنەماکانیەتی و نموونەی نەک لەهەرێمی کوردستان ، بەڵکو لە ناوچەکەدا نیە و پێشبینی دەکەم حیزبە عەلمانیە (مۆدێرنەکان ) بخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتییەکی گەورە و ئیحراجییەکی تەواو ؛ بەتایبەت ئەوانەی دەیان ساڵە لافی دیموکراسیەت لێ دەدەن و موزایەدەی پێشکەوتنخوازی و کرانەوە دەکەن ..
یەکگرتوو لە کۆنگرەی شەشەمدا تەوقێکی دیکەشی شکاند لە دونیای حیزبایەتی و کۆنگرەکاندا ، ئەویش شەفافکردنی دانیشتنەکانی کۆنگرەو واڵاکردنی دەرگاکانی کۆنگرەیە بەڕووی میدیاکاندا ..
هیوادارم لە کۆنگرەی حەوتەمی دا لە 28 و29\5 ، یەکگرتووەکان داهێنان و دەسکەوتی جوانتر بخەنە سەر مڵۆکانی کۆنگرەی ڕابوردوو و کۆنگرە بکەنە وێستگەیەک بۆ پتەوکردنی گیانی برایەتی و بەرجەستەکردنی نمونەیەکی جوان لە ئازادی و ڕێزگرتن لە بنەماکانی دیموکراسیەت ؛ بەجۆرێک کە سەرنجی هەموان بۆلای خۆیان ڕاکێشن و لە هەڵبژاردنی ئەمیندارەکەشیاندا ، هەموولاو بەتایبەتیش سێ کاندیدەکەی کە دەر ناچن ، بە ڕۆحی وەرزشی و بەوپەڕی شەهامەت و لێبوردنەوە ، ئەنجامەکە وەرگرن و هەر لەئێستاشەوە دڵنیا بن ، لەهەموو یاریەکدا براوەو نەبراوە هەیە ..