كۆنگرە یانی چی؟ و بۆچی؟


وشەی "كۆنگرەی حیزب" لەبنەڕەتدا لە ئەمریكیە ڕەسەنەكان (ئەمریكیە هندیەكان)ە وە وەرگیراوە. ئەوان وشەی "كوكوس" (caucus) یان بەكارهێناوە بۆ كۆبونەوەی سەرۆك هۆزەكان . وشەی كۆنگرە لەئینگلیزی وفەرەنسیدا بەرامبەرە لەگەل (conference) دا . لەعەرەبیدا وشەی (مۆتمر) ی بۆبەكارهاتووە .
كۆنگرەی حزب: كۆبونەوەی گشتی حزبی سیاسیە، پێك دێت لە نوێنەری ئەندامانی حزب، لەزۆربەی حزبەكاندا بەرزترین دەستەڵاتە، هەڵدەستێ‌ بە هەڵبژاردنی سەرۆك وسەركردەكانی حزب وداڕشتنی سیاسەت‌و ستراتیژ وئامانجەكانی حزب وپەسەندكردنی پەیڕەو وپرۆگرام .
لێرەدا پرسیاری گرنگ ئەوەیە، ئایا كۆنگرە لەژیانی حزبیدا بۆچی دەبە سرێ‌‌و مەبەست چیە لێی؟
كۆنگرە بڕیاردرا چونكە حزب بەوشێوازەی ئەمڕۆ هەیە لەباشترین‌و گونجاوترین‌و سەركەوتوترین‌و چالاكترین بارودۆخیدا گوڕو تین‌و جۆش‌و خرۆشی تەنهابڕی چوارساڵ دەكات‌و پاشان بەرەو لاوازی‌و داهێزران دەڕوات. ئەمەلەكاتێكداحزبیش وەك زۆربەی شتەكانی كە سروشتی ئاوی هەیە، بەخاوبونەوەو پەنگ خواردن و قەتیس مان‌و وەستان بۆگەن دەكات، وتوانای گۆڕانكاری‌و بەرەو پێشچون‌و بەدیهێنانی ئامانجەكانی نامێنێ‌. گەر بەمجۆرە بەردەوامبێت دەگاتە هەڵوەشان‌و لێكترازان.
وەك چارەسەرێك بۆئەم كێشەوگرفتە‌و هێشتنەوەی حزب لە بارودۆخێكدا كەبتوانێ‌ بەكارو چالاكیەكانی هەستێ‌، كۆنگرە داهێنراو بوە باو و پێداوستیەكی سیاسی‌و، یەكەم كۆنگرەی حزبی لەشاری(بولتیمور)ی ئەمریكی لە سالی( 1831)ز بەسترا، لەمڕۆدا زۆربەی حزبەكانی جیهان پەیڕەوی لێدەكەن‌و بەشێوەی جیاواز كۆنگرە دەبەستن .
بەڵام ئەوەی حزبە سەركەوتو دیموكراتخوازو گۆڕانكارەكان جیادەكاتەوە لەوانی كە ئەوەیە كە كۆنگرەكانیان لەڕوی چۆنایەتیەوە پڕماناو ناوەرۆكەو زۆرترین گۆڕانكاری دەكەن چ لە گۆڕینی كەسەكان‌و چ لەبیرو بۆچون وستراتیژ و هۆكارەكانی گەشتن بە ئامانج‌و پەیكەری حزبدا.
ئومێدەوارم ئەندام كۆنگرەكان بزانن كە گۆڕانكاری ڕیشەی وبنەڕەتیە تەنها ڕێگای سەركەوتن ‌وهەڵكەوتن‌و خزمەت‌و بەرەوپێش چون‌و داهێنانە، ئەوەش تەنها بەوان دەكرێ‌‌و ئەرك‌و بەرپرسیارێتی ئەوانە، بۆیە پێویستە بوێرانەو بەرپرسانە‌و خوا ویستانەو نوێخوازانە زۆرترین گۆڕانكاری ئەرێنی بكەن، وەهیچ بەهانە‌و پاساوێك لەم ئەرك‌و بەرپرسیارێتیە مێژوییە یان دودڵیان نەكات.