ئەمینداری نوێ چی دەکات ؟

زۆرکەس ئەو پرسیارە دەکەن کە مامۆستا سەڵاحەدین بەتەمای چیە ؟ 

چونکە لەماوەی ئەم چوار ساڵەی ڕابردوودا کە ئارەزوو مەندانە دەست بەرداری لوتکەی حزب بوو تا ئەو ڕۆژەش کە بویەوە ئەمیندار لەهەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف بەچاودێری دادوەر و کامێراکانی ڕاگەیاندن یەک دانە چاوپێکەوتن و بەرنامەی تەلەفزیۆنی ئەنجام نەدا وتەنانەت لە کۆنگرەش هەڵنەستایەوە بۆ ڕێکلام کە ڕێککەوتنێکی پێش وەختی سەرپەرشتیارانی کۆنگرەبوو کە کەس وتەی نەبێت
وەک نزیکێک ئەوەی من خوێندنەوەم بۆ کردبێت ئەوەی کە مامۆستا دەیکات ئەوەیە کە ڕێزداد شێرکۆ جەودەت لە گفتۆیەکی دووقۆڵی ناوکۆنگرەدا ناوی لێنا
بریتیە لە سێ قۆناغی "تجمیع ٫ کۆکردنەوە " و " تمهید ٫ ئامادەسازی و ڕێگەخۆشکردن " و " تفعیل ٫ خستنە بواری جێبەجێکردن "
مامۆستا لەپەیامەکانیدا بەڕوونی ئەم قوناغەی بەگشتی ناوناوە قۆناغی ڕاگوزەر و لە بەشداری گفتوگۆی گروپەکانی تایبەت بە ستراتیجی کاری یەکگرتوودا مەحرەمانە ئاماژەی کرد بەو بابەتە

ئەوەی مامۆستا سەڵاحەدین بیری لێدەکاەوە بەم سێ قۆناغە یەک لەدوای یەکەدا تێدەپەڕێت و ناکرێت چاوپۆشی و بازدان بەسەر هیچ قۆناغێکیاندا ئەنجام بدرێت

قۆناغی " تجمیع ٫ کۆکردنەوە "

یەکگرتوو و مامۆستا سەڵاحەدین لەم ساتەوەختەدا کاری یەکەمی بریتیە لەکۆکردنەوەی دەڤەرەکان و ئاڕاستەکان و چین و توێژ و تێگەیشتنەکان و ڕاکان

ڕوداوە سیاسیە نزیکەکانی ئەم ماوەی ڕابردوو شاهیدی ئەو دوو ڕایی و دوو تێگەیشتن و جیاوازیە ژینگەییە سیاسیە بوون کە ئەگەر چەند روداوێکی هاوشێوەی بەدەمەوە بوایە دوولەت بون هیچ دوور نەبوو هەر کەسێک ئەمە نادیدە بگرێت و پێش کۆکردنەوەی جیاوازیەکان هەنگاو بنێت بۆ پێشەوە دابەش بوون و بەجێمان و هەڵوەرین و تەنگەژەی توند توشی یەکگرتوو دەکات
لەبەر ئەوە قۆناغی یەکەمی کاری مامۆستا سەڵاحەدین کۆکردنەوەیە

قۆناغی "تمهید ٫ رێگەخۆشکردن و ئامادەکاری "

قۆناغی دووەم بریتیە لە ئامادەکاری لەسەر ئاستی هەرسێ ئەنجومەنی "پەروەردە و بانگەواز و سیاسی "
ئەمەش پێویستی بەئامادە سازیەکی فیکری و نەفسی و دامەزراوەیی هەیە کە بە جورعەی گونجاو و کاتی گونجاوی بەرنامەداری ڕۆژانە و بەوپەڕی حیکمەت ئەنجام بدات و بەمیکانیزمی گونجاوی سەردەمیانە وزە و توانا و پسپۆریەکان دابەش بکات بەسەر ئەو سێ دامەزراوەیەدا بەبێ غەدر و زیادەڕەوی یەکێکیان لەسەر ئەوانیتریان

قۆناغی "تفعیل ٫ خستنەبواری جێبەجێکردن"

قۆناغی کۆتایی بریتیە لەخستنە بواری جێبەجێکردنی ئەوەی کە بە کاری شەوانە ڕۆژ و دڵسۆزانە و کرداری نەک نەجمی سەرشاشە و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بە لێبڕاوانە و لەپشت پەردەو دوور لە ڕاگەیاندن و ماددەی ڕیکلامی و بەبەرنامەی تۆکمە ئامادەکاری بۆکراوە بەمیکانیزمی گونجاو بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

کارەسات ئەوەیە بەبێ ئەوەی هەموومان کۆبینەوە و بەبێ ئەوەی هیچ ئامادەکاریەک کرابێت لەهیچ بوارێکدا ڕاستەوخۆ وەک ماددەیەکی ڕیکلامی باسی دەرەنجامەکان بکرێت و قسە لەسەر قۆناغی جێبەجێکردن بکرێت کە سەراپا دەبێتە ڕێگر و بەربەستێکی گەورە لەڕێگای کۆکردنەوەی ناوخۆی یەکگرتوو وە ڕێدەگرێت لەهەر هەنگاوێکی ئامادەکاری لەوبوارەدا و دەرەنجام هەموو ئەوەی دەبێتە ئامانج و دەرەنجام و باس دەکرێت دەبنە وەهمێک و تەنها لە سنوری ماددەیەکی ڕیکلامی و ڕۆژنامەوانی دەرناچن و بەمردوویی لەدایک دەبن

ئەوەندەی من لەنزیکەوە خوێندنەوەم هەبێت بۆی ئەمینداری نوێ دەیەوێت ئەو سێ قۆناغە بەڕیزبەندی جێبەجێ بکات و بەسروشتی تاکە کەسی خۆی دوور لە گاڵە و بەهێمنی و حیکمەت و بەکارێکی دەستەجەمعی و ڕاوێژکاری بو چارەسەر کردنی ئەو کێشە مەنهەجی و قوڵانەی کەبەشێکی تازەنین و درێژکراوەی ئەو زەمەنەن کە خۆیشیان ئەمینداری بوون پێش مامۆستا محمد فەرەج
ئەمەیش ڕاوەستاوە لەسەر سروشتی روداوەکان و ئاستی هاونەغمەیی سەرکردایەتی نوێ لەگەڵیدا کە خواستێکی زۆرینەی ڕەهای ڕێکخستنەکانی یەکگرتووە