كورد ئەبەد ناگاتە مەقصەد



(((كوردەكان لەناوخۆیاندا دوژمنی یەكترن، هەرئەوەش هۆكارەكەیە كە دەرفەتی ئەوەیان نییە كە دوژمنی دوژمنەكانیان بن))) محەممەد مەهدی جەواهیری.


كێ گومانی لە خواستی هەرتاكێكی كوردی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ هەیە؟ ئەی ئایا بەدرێژایی مێژوو هەر جوڵانەوەیەكی كوردی بۆ هەمان مەبەست نەبووە؟ بۆ ئەو مەبەستە خەباتی گەلی كورد هەڵكشان و داكشانی زۆری بینی ، خوێن و فرمێسك و ئارەقی زۆری ڕشت ، بیستێكی خاكی كوردستان نەماوە دەستی ڕەشی نەیارانی كوردی بە سوتماكی نەكردبێت تا بە ئەمڕۆ دەگات، گەورەترین كێشەی گەلی كورد و جوڵانەوەكانی ئەوە بووە كە هێشتا دۆست و نەیاری خۆی نەناسیوە، بە شێوەیەك هەندێجار دۆست و نەیارەكانمان هاوبەشە ! هەر بۆیە دوای سەدەیەك لە خەبات هێشتا دەسكەوتەكانی لەئاست هەوڵ و خەبات و ماڵوێرانیەكاندا نییە، ئەی بۆ خۆمان بەگومانیین لەهەر جوڵەو بڕیار و تۆماركردنی سەروەریەكانی یەكتر، بەكورتیەكەی هەموو جوڵانەوە كوردیەكان لەهەر پارچەیەكی ئەم كوردستانە تا ئێستەش نەك دانویان بەیەكەوە ناكوڵێت و ناحەز بە سەركەوتن و سەروەریەكانی یەكترن ، بگرە دوژمنێكی سەرسەختی یەكترن، بەڵكوو هەندێجار نەیارەكانمان پێ یار و یارەكانمان پێ نەیارە!!!


كێ بەگومانە لەم نمونانە:
*- باوای دابنێین پارتی كرێكارانی كوردستان توانی دەوڵەتی سەربەخۆ لەهەر چوار پارچەی كوردستان ڕابگەیەنێت، ئایا حیزبەكانی پارچەكانیتری كوردستان هاوكار و هاوپەیمانی دەبن، یان دوژمنێكی سەرسەختی ئەو دەوڵەتەدەبن؟؟؟
*- یان با وایدابنێیین پارتی دیموكراتی كوردستان بەخت یاوەری بوو توانی لە كوردستانی باشور و خۆرئاوا دەوڵەتی كوری ڕابگەیەنێت، كێ حیزبێكی دەستدەكەوێت هاوپەیمان و هاوكاری پارتی بێت لە سەرخستنی ئەو دەوڵەتەدا؟؟؟!!!
*- یان ئەگەر یەكێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان چانسی ئەوەیان بوو توانیان لە باشوری كوردستان دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ڕابگەیەنن، ئایا كێ حیزبێت دەدۆزێتەوە دەست لەپشت و هاوسەنگەریانبێت بۆ ئیدامەدانی ئەو دەوڵەتە؟؟؟!!!
بۆ هەموو حیزبەكانیتریش هەرئاوایە، جا مەبەستم پاڵپشت و هاوكاری حیزبەكانیتر ، حیزبە دوكانەكان نیە!!! دەی ئەگەر پاش سەد ساڵ لە خەبات ئەمە ڕەوشی پارتە سیاسیەكانمان بێت ئیتر گەشبینی لەچی و ئومێدی ئایندە بەچی؟؟؟

وەك فایەق بێكە دەڵێت :
(((كورد ئەبەد ناگات بەمەقصەد نۆكەری بێگانەیە دوودڵن پیسن لەناو یەك بۆیە وابێلانەیە)))

لە دێڕێكیتریشدا دەڵێت:
(((ئەگەرچی ئێمە قەومێكی زۆرین ، بەڵام داخەكەم چەوت و خۆخۆرین )))

 

 

am