غازی سروشتی كوردستان

غاز ئەو مادەیە كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهای زیاتر دەبێت و لەبەر پاكی و ئاسانی بەكارهێنانی و پر لەوزەیی.لە ڕووی ژینگەوە پاكترە لە نەوت
لەگەڵ هەبوونی 200 ترلیۆن پێ سێجا (5.7 ترلیۆن مەتر سێجا) لە گازی سروشتی زانراو كە هاوسنووری تەوەری ووزەی ئۆراسیایە، هەرێمی كوردستان كەوتوەتە سەر چوارڕیانی ووزە. پلانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەریمی كوردستان وایە ،هەر كاتێك پێویستیی ناوخۆ لە كارەبا و پرۆسەكانی پیشەسازی هاتنە دی، ئەو غازەی دەمێنێتەوە رێگەی خۆی دەدۆزێتەوە بۆ بازاڕ لە رێگەی هێڵی بۆری و تۆڕی گواستنەوەی گشتگیرەوە.
لە ئێستادا چەندین كێڵگەی غاز لە پەرەپێداندان و دەزگا ناوەندیەكانی چارەسەركردنی غازیش لە دروستكردندان. تۆڕێكی ناوخۆیی هێڵی بۆری غاز لە دروستكردندایە بۆ دابینكردنی غاز بۆ ویستگە جیاجیاكانی كارەبا و ناوچە پیشەسازیە چاوەڕوانكراوەكانی كوردستان. هەروەها ئەم تۆڕە ناوخۆییە ژمارەیەك لە كێڵگەی غازیش دەبەستێتەوە بە هێڵێكی بۆری غازی سەرەكی هەناردەكردن لە داهاتوودا.
لە ئێستادا هێڵێكی بۆری 176 كیلۆمەتری، غاز لە كێڵگەی خۆرمۆرەوە دەبات بۆ وێستگەكانی كارەبا لە هەولێر و سلێمانی و بۆ خورمەڵە.
هێڵێكی بۆری 50 كیلۆمەتری غازیش لە كێڵگەی سومێڵەوە بۆ وێستگەی كارەبای دهۆك لە ٢٠١٣ ەوە تەواو بووە و لە سەرەتای 2014 ەوە غاز دەگوازێتەوە بۆ وێستگەی كارەبای دهۆك كە پێشتر بە گازوایل كاری ئیشی دەكرد. ئەمەش هەنگاوێكی گرنگی سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە پێناو كەمكردنەوەی راددەی پشتبەستن بە گازۆیل بۆ ئیشپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم.
بە گویرە پلانی وەزارتی سامانە سورتشیەكان بۆ 2016، چاوەڕواندەكرێت بڕی گەورەی غاز بە هۆی هێڵی بۆری هەناردەكردنەوە بە هەرێمی كوردستاندا تێپەڕ ببێت و لە خاڵی سنووری فیشخابوورەوە بگوازرێتەوە بەرەو توركیا.بەلام تاوەكو ئیستا جی بەجی نەكراوە.
كیلگەكانی غازی سروشتی هەریمی كوردستان تاوەكو ئیستا پینج كیلگەی غازیە ( كۆرمۆر ، چەمچەمال ، كوردمیر ، میران،چیاسورخ)
زۆربەیان دەكەونە ناوچەكانی گەرمیان و تەنها یەك كیلگە دەكەویت پاریزگای سلیمانی ،
سیفاتە باشەكانی غازی سروشتی
.1 ـ ژینگە پیس ناكات
2.هەمووی بەكاردێت و پاشەڕۆی نیە
3.ئابوریشە
4.بەكاردێت لەبواری پیشەسازی و گەرمكردنەوەدا.
5 ـ بۆ پترۆكیمیای بەكاردێت .
6 ـ لە جیاتی بەنزین بۆ ئۆتۆمبیل بەكاردێت .
7 ـ بۆ وزەی كارەبا بەكاردیت
پلانی حكومەت بۆ غازی سروشتی ؟؟
پلانی حكومەتی هەریمی كوردستان وایە ، راكیشانی 2 بۆری غازی سروتشی بۆ توركیا و ئیران رابكیشریت ، بەلام تاوەكو ئیستا رانەكیشراوە،
هەروەها پەرەپیدانی ویستگەكانی كارەبا ، كە بە غازی سروشتی كارەدەكەن.
ریگاكانی گواستنەوەی غازی سروشتی:
1 ـ توركیا :
ولاتی توركیا ساڵانە نزیكەی 50 ملیار مەتر سێجا لە غازی سروشتی بەكاردێنێ. ئەم غازەش لە رووسیا، ئێران و ئازەربایجان دەكڕێت. رووسیا بەتەنیا 55%ی پێدوایستیی غازی سروشتیی توركیا دابین دەكات. توركیا بۆ دابینكردنی سەرچاوەی جیاواز، هەروەها بۆ كەمكردنەوەی نرخی غاز لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی كوردی هەماهەنگیی كرد. بە گوێرەی پێشبینییەكان، لە هەرێمی كوردی بەشی 50 ساڵی توركیا سەرچاوەی غازی سروشتی هەیە. جگە لەوە لە رووی جوگرافییەوە نزیكە و هەروەها سەرچاوەیەكە تێچوونەكەی كەمترە.
ئەبیت هەریمی كوردستان بە عاقلانە مامەلە لەگەل ئەم دۆسیی غازی سورتش بكات ، چونكە توركیا زۆر پیویستی بە غازی سروشتی هەیە ، بۆ ولاتی وركیا هەریمی كوردستا لە بار ترە لە ولاتی روسیاوە ، لەبەر ئەوەی هەریمی كوردستان نزیكە بۆی.هەروەها
كوردستان دەبێتە یەكێك لە سەرچاوەكانی وزە بۆ ولاتی توركیا
2 عیراق:
سالانە عیراق چەندین ملیار دۆلار غازی سورشتی لە ئیران دەكریت و غازەكەی خۆیشی بە دەسوتیت،هەریمی كوردستان تاوەكو ئیستا بەشیكە لە عیراق بەلام دەتوانریت ، ئەمە غازەی كە هەیەتی بیداتە ولاتی عیراق و سودی و قازانجیكی زۆر بۆ هەر دوولا دەمینیتەوە.عیراق لە كیلگەكانی غازی سروشتی هەریمی كوردستان نزیكە.
3 ـ ئیران :
ولاتی ئیران غازی سورشتی زۆرە و بەلا پیویستی بە غازی سروشتی هەیە بۆ كارگەكانی پترۆكیمیای ناوچەكانی نزك هەریمی كوردستان ، هەروەها لەوانەیە ئیران وەك ناوبەندیك بیت بۆ رەوانەكردنی غازی سروشتی هەریمی كوردستان بۆ ولاتەكانی دەوروپشتی ئیران.
دەرئەنجامی ناردنە دەرەوەی نەوت و غازی كوردستان
گەشە و بونیادنانی كۆمەڵگاو دەوڵەت تەنها ئابووری نی یە، بەڵكو گرنگتر ئەوەیە دەزگای و سیستەمی یاسا و بەهاكانە.
ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت و جێ بەجی َ نەكرێت ئەوا داهاتی هەموو كاڵاكانی دەوڵەت دیار نامێت و گەندەڵی بە ڕادەیەكی زۆر لە دەزگاكان دروست دەبێت
دەبینین ئەو وڵاتانەی پەلە دەكەن لە پەنابردن بۆ سەر داهاتە سروشتیەكان دەیكەنە تاكە سەرچاوە و پەناگە بۆ گەشەو داهاتی ئابووریان لە دەرئەنجامدا شكست دەهێنن ، بەلاًم بە پێچەوانەوە ئەو وڵاـانەی سەرچاوەی سروشتی دەكەنە پاڵپشتێك بۆ بونیادنانی ئابووریەكی كراوە .نمونە وەك نەرویج ،بایەخدان بە بە دامەزراوی یاسای و دیموكراسی و كۆمەڵگایی و زانستیەكان كە هەموویان پێ:ەوە بەكاردهێنیت بۆ گەشكردن .