دیوی ڕاستی روداوی تەقەكردنەكەی ئەمریكا

روداوی تەقەكردن شتێكی دەگمەن و نوێ نیە لە مێژوی ئەمریكا دا. بە پێی ئامارەكان (1) ، لە ساڵی 1982 ەوە تا ئستە ، 82 حاڵەتی تەقەكردن و كوشتنی بە كۆمەڵ هەبوە( تەقەكردنی بچووك ئەوە هەر رۆژانە دەكرێ) !

میدیاكانی ئەمریكا بەم شێووەیە هەواڵەكە دەگوازنەوە:-
80 حاڵەتیان : "پیاو" ێك تەقەی كرد !
2 حاڵەتیان: "موسڵمان" ێكی تیرۆرست تەقەی كرد !!

راستی ئەم روداوانە بە شێووەیەكی ترە !
بە پێی دەستوری ئەمریكا ، هەمو هاوڵاتیەكی ئەمریكی بۆی هەیە لە ماڵەوە چەكی هەبێ !
بە پێی ئاماری نامی (2)، 18% ی دانیشتوانی ئەم وڵاتە (زیاتر لە 42 ملیۆن كەس) بە جۆرێك لە جۆرەكان گرفتاری نەخۆشیە دەرونیەكانە !(لە هەمو كۆمەڵگەیەك دا ئەم نەخۆشیانە هەیە).
كەواتە هەڵەكە لێرەدایە !
چۆن دەبێ چەك بخرێتە بەردەستی خەڵك ؟!پیاو لەگەڵ ژنەكەی دەمەقاڵەیەكی دەبێ تەقە دەكات ، كورێكە لە گەڵ هاورێكانیا لەسەر كچێك شەڕێان ئەبێت ئەروا هەمویان ئەكوژێت ، ساڵی 2012 لە قوتابخانەی ساندی هۆك، كورێكی بیست ساڵان 20 مناڵی شەش بۆ حەوت ساڵی كوشت !!! ، دوایی دایكی وپاشان خۆشی كوشت !

هەر بە پێێ ئامارەكان؛-
رۆژانە 297 كەس تەقەیان لیدەكرێت و بریندار دەبن یان دەكوژرێن ! (3)
چەك هێندەی روداوی هاتوچۆ خەڵك دەكوژێت ! (4)
تەنها لە 2013 ، 33,636 كەس بە هۆی چەكەوە مردون بێ ئەوەی هیچ شەرێك لە ئارادابێ! (5)
بە نزیكەیی هەمو تاكێكی ئەمریكی چەكێكی بەردەكەوێت ،هەروەها ئەم وڵاتە تەنها 5%ی دانیشتوانی زەوی پێك دەهێنێت كەچی 30% تاوانەكانی جیهان لێرە دەكرێن ! (6)

بە هەر حاڵ،...
ئەم تەقە كەرانە تەواو نین ،كێشەی دەرونیان هەیە ، ئتر هەر ئاینێكیان هەبیت، یان رەنگە هەندێكیان هەر بێ دینیش بن !

بێ ویژدانیەكە لەوەدایە كە لە كەیسی ئەوانی تردا( 80 حاڵەت) بە هیچ شێووەیەك باسی بیر و باوەریان ناكرێت ، بەڵام لەوەی موسڵمانەكان دا(2 حاڵەت) ئاینەكەیان زەق ئەكرێتەوە !
ئەوەتا كاتێك كورێكی بایسێكچوەڵ كە لە دایك بوو و پەروەردەی كۆمەڵگەی ئەمریكی خۆیەتی ئەم كارە دەكات، هەمو فۆكەسی میدیاكان لەسەر ئاینەكەیەتی تەنها لەبەر ئەوەی باوكی ئەفغانیەكی موسڵمانە !

هێندە وتراوەتەوە تەواو بێتام بووە ، هەر بە ئەنقەست ترسێكی وایان بڵاوكردوەتەوە، ناچاری لە وڵاتی "ئازادی" دا بیروباوەرت بشاریتەوە !شەخسی خۆم ئەوپەر هەوڵم داوە كەمترین هاورێم بزانن موسڵمانم ! چەندین جار ئافرەتانی لچك بەسەر تف وجنێو و بەرد و تەنانەت تەقەشیان لێكراوە ،هێرشەكان بە رادەیەك زەقن كە بەهێزترین كاندیدی سەرۆكایەتی بە ئاشكرا و بێ باكانە تەشهیر بە اسلام دەكات و دەڵیت رێگە لە هاتنە ژورەوەی موسڵمانان دەگرێت بۆ ناو ئەمریكا !

لە ئەگەری سەركەوتنی و جێبەجێ كردنی وەها بریارێكا، ئەمریكای دایكی "دیموكراسی" دەبێتە تاكە شوێنی سەر گۆی زەوی بە درێژایی مێژو كە لەسەر بنەمای بیر و باوەر جیاكاری تیا بكرێت ،تەنانەت لە كۆریای دیكتاتۆر وعێراقی سەدام حسێن و ئێرانی رادیكاڵ ئسلامی و سعودیەی سەلەفیزم و ئەفغانستانی سەردەمی تاریكی تالیبان ، رێگە لە جولەكە و مەسیحی و... نەگیراوە بچنە ئەو وڵاتانەوە !

بڵاوكردنەوەی ئسلامۆ فۆبیا زۆر بە رونی مەبەست دارە و( یەكێك) لە ئامانجەكانی سەرخستنی كاندیدی كۆماریەكانە بەسەر دیموكراتەكان دا.
دەرچوونی ترەمپ بە هەمو پێوەرێك كارەساتە بۆ ئەمریكا و جیهان، بچوك كردنەوەی ئەمریكا نەك گەورەكردنەوە (وەك ترەمپ خۆی دەڵێت) و گەراندنەوەیەتی بۆ سەردەمی تاریكی رەگەز پەرستی بەڵام ئەمجار لەسەر بنەمای بیرباوەر نەك رەنگی پێست ...
لەسەر ئاستی جیهانیش ئاخری خێر بێت!!!

سەرچێ‌وەكان؛
1.US Mass Shootings, Data From Mother Jones' Investigation.
2.NAMI 'National Aliance on mental Health'
3.Brady campaign to prevent gun violence.
4.Washington post Dec17,2015
5.US Death by cause 2013, Oregonlive
6.CNN