لیستی خزمه‌ت بۆ ده‌نگی به‌ ریكه‌وتنه‌كه‌ی گۆران و یه‌كێتی دا ؟

ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بۆ لیستی خزمه‌ت – كۆمه‌ل و یه‌كگرتوو- ئه‌وه‌نده‌ ئالۆز و ناروون نیه‌ تا جێی گومان و قسه‌ له‌سه‌ر كردن بێت و ئه‌و پرسیاره‌ بكرێت كه‌ ئه‌م 4 ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی بۆ ده‌نگیان به‌ رێكه‌وتنی نیوان گۆران و یه‌كێتی دا! له‌راستیدا ده‌نگی كۆمه‌ل و یه‌كگرتوو له‌ خولی یه‌كه‌می هه‌لبژاردنی پارێزگاری سلیمانی و هه‌له‌بجه‌ و ئیداره‌ی راپه‌رین و گه‌رمیان و پۆستی قایمقام و به‌ریوه‌به‌ری ناحیه‌ و به‌ریوه‌به‌ره‌ گشتی یه‌كانی ئه‌و سنوره‌دا یه‌كلابوه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌و كات لیستی خزمه‌ت به‌پێی رێكه‌وتنی له‌گه‌ل گۆران و یه‌كێتی به‌وه‌ رازی بوو كه‌ له‌ سلیمانی دا پۆسته‌كان به‌پێی ئیستحقاقی بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یه‌كلا بێته‌وه‌ سلیمانی و هه‌له‌بجه‌ و شوێنه‌كانی دیكه‌ له‌و رێكه‌وتنه‌دا جێی كرایه‌وه‌ !

بۆیه‌ وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تادا و بۆ د. ئاسۆ ده‌نگدرا به‌هه‌مان شیوه‌ ده‌بێت لیستی خزمه‌ت ده‌نگی بۆ د. هه‌ڤالیش بدایه‌ چونكه‌ هه‌لبژاردنی د. هه‌ڤال برگه‌ی دووه‌می رێكه‌وتنه‌كه‌ی نیوان یه‌كێتی و گۆران و لیستی خزمه‌ته‌ و ئه‌مه‌ پرۆسه‌یه‌كی تازه‌ نیه‌ تا جارێكی تر داوای ده‌سكه‌وتی سیاسی یان پۆست و پله‌ی ئیداری بكرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر ده‌نگ نه‌دانیك ده‌رچوون ده‌بوو له‌و رێكه‌وتنه‌ و بریتی بوو له‌ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ و رازی نه‌بوون به‌و پله‌وپۆستانه‌ی كه‌ دراون به‌ لیستی خزمه‌ت ! ته‌نها جیاوازیه‌ك كه‌ ئه‌م جاره‌ له‌ پرۆسه‌كه‌دا هه‌بوو ئه‌وه‌بوو پێشتر كۆی لیستی یه‌كێتی ده‌نگی به‌ هه‌لبژاردنه‌كه‌ی د . ئاسۆ دا به‌لام ئه‌مجار 5 ئه‌ندامیان ده‌نگیان نه‌دا كه‌ ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ گرفتی ناوخۆی یه‌كێتیه‌وه‌ نه‌وه‌ك شتێكی تر !

ده‌نگدانی لیستی خزمه‌ت پیویستی به‌ رێكه‌وتنیكی تر نیه‌ چونكه‌ نه‌ پۆستی سكرتیری ئه‌نجومه‌ن و نه‌هیچ پۆستیكی تری لیستی خزمه‌ت گۆرانی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌ تا جارێكی تر سه‌رله‌نوی رێكه‌وتن بكرێته‌وه‌ و باسی ده‌سكه‌وت بكرێت !!ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بلێن هه‌قه‌ یه‌كێتی و گۆران بیریان لای شاری سلیمانی بێت و نه‌هێلن جێبه‌جی كردنی برگه‌ی دووه‌می رێكه‌وتنه‌كه‌یان به‌ سلبی بشكێته‌وه‌ چونكه‌ به‌هۆی باری ناهه‌مواری هه‌رێمه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌ی كه‌ ئیسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم مانه‌وه‌كه‌ی و شه‌رعیه‌ته‌كه‌ی مایه‌ی ناكۆكی یه‌ و پرۆسه‌كه‌ی ئه‌وانیش چه‌ند گرێیه‌كی تیدایه‌ یه‌كی له‌وانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جێگرێك به‌ ئه‌ركی پارێزگار هه‌لده‌سێت و پارێزگارێكیش كه‌ هه‌لبژیراوه‌ ناتوانی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌لاته‌كانی بكات و ئه‌مه‌ش بۆ سلیمانی و بۆ هه‌له‌بجه‌ش وایه‌ !! شاری سلیمانی و هه‌له‌بجه‌ و ناوچه‌كانی تریش پیویستیان به‌خزمه‌تی زیاتر و ده‌سه‌لاتێكی ئیداری تۆكمه‌یه‌ نابیت به‌ هیچ بیانویه‌ك ئه‌م ریكه‌وتنه‌ بكرێته‌ خالێك بۆ پاشكه‌وتن و دواخستن و نابێت زیندویه‌تی ئه‌م شار و ناوچه‌یه‌ بكرێته‌ قوربانی !.