بەڵێ نەخێر بۆ هاوكێشەكەی كاكـ هۆشیار عبدالله ..!؟

 


1- ئەوەی تۆ ناوت لێناوە بەرەی ئۆپۆزسیۆن ‌هێشتا بە فیعلی لەدایكـ نەبووە و وەكـ حكومەتەكەی هەرێم ناكامڵ و ساوایە ، چونكە برایانی كۆمەڵ بەفەرمی و لەڕێگەی ڕاپرسی و كۆبوونەوەی باڵای حزبەكەیان دووپاتیان كردەوە كە ئەوان لە حكومەت ناكشێنەوەو بەردەوام ئەبن !
:
2- هەرچی پەیوەستە بە پێنج وەزیرەكەی گۆڕان ( تیمی وەزاری بزوتنەوەی گۆڕان ) ئەگەر چی ‌وەزیری بێ وەزارەتن ، وەلێ هەنوز لەحكومەتن و بوجەی خۆیان وەكـ وەزیر مانگانه بە كاشی وەردەگرن ! واتە كەی بە فەرمی نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشكرد و دواتریش گۆڕان ڕایگەیاند كە بەرەی ئۆپۆزسیۆن هەڵدەبژێرن ئەوجا ئەتوانی حیسابی ئۆپۆزسیۆنی بۆ بكەیت !
:
3- ئێوەو برایانی كۆمەڵیش بەدرێژایی ئەوەندە ساڵەی حیسابەكەی خۆتان هاوشێوەی یەكگرتوو شەریكـ و بەشداری حەقیقی حكو‌مەتەكانی پارتی و یەكێتی بوون ، چونكە ئێوە لە هەناوی یەكێتی و برایانی كۆمەڵیش لە ڕەحمی بزوتنەوەی ئیسلامیی و دواتریش یەكبوون جیابوونەوە ، خانەنشن و پلەتایبەتەكانی هەردوولا كە لەكۆنەوە هەتا ئێستاش بەردەوامە بەڵگەی ڕاستی و دروستی ئەم خاڵەیە !
:
4- ئەگەر چی یەكگرتوو بەشداربووە لەكاری حكومەت و شەراكەتی پارتی و یەكێتی كە ئێوە بۆ خۆتان باش دەزانن بەشداری یەكگرتوو لەچ ئاست و پلەیەكدا بووە ، وەلێ هێشتا ئەوەندەی ئێوەو برایانی كۆمەڵ لەحكومەت و سەركرایەتی پارتی و یەكێتی نزیكو دۆست و سوودمەند نەبووە بەدەلیلی ئەوەی خانەنشین و پلەتایبەت و بندیواری نەبووەو نیە !
:
5- ئەم نووسینەو تەواوی نوسین و وتارەكانی بەناو ( بەرەی ئۆپۆزسیۆن ) !؟ پڕە لەخەمو ئازاری ژانێ كە خۆی لەوەدا وێنادەكات و بەئاواتن هەر زوو ئەم دووبەرەیە یەكلایی ببێتەوە و ڕابگەیەنرێت ، چونكە درێژكردنەوەی كات و بەردەوامی ئەم دۆخە بەم شێوەیە هەرگیز لەبەرژەوەندی ئێوەدا نیە و ڕۆژانە لە ئاستەكانی سەروو خوارەوەدا هەڵدێن و تادێت پرسیارو گومانەكانی خەڵكـ و لایەنگرانیش لەسەرتان كەڵەكە و بێ وەڵام ئەكات ! هەر بۆیە بەتاسەوە ئەخوازن و كاری جیددی بۆ ئەكەن ئەو بەرەیە دروست بكەن یەكگرتووش لە گۆشەیەكـ بخزێنن تەنها دەرچەی شەراكەتی حەقیقی پارتی و یەكێتی بێ ! بەڵام ئەمە خەونێكە لانی كەم لە ئێستادا ڕێكـ لەو خەون و خەیاڵ پەڵاوە دەچێت‌ كە پێشتر هەڤاڵان و هەوادارانی ئێوە بە دەرەنجامی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی هەڵیان چنیبوو !؟
:
6- ئەگەر بەو ڕادەیە بۆتان مەعلوم بووە‌ كە بەرەی دەسەڵات و دژەكەی‌ خەریكه لەیەكدی ‌ جیادەبێتەوە و یەكێتی هاوخەباتی ئێوە بە دیوی دەسەڵاتدا كەوتووە ! هەتا كەی چاوەڕوانی سۆزو بەزەیی مەكتەب سیاسیەكن هەڵوێستێكـ بنوێنێ باڵی كەمینەی دەستڕۆیشتووی ناو مەكتەب سیاسی قایل بكات ڕێكەوتنەكەتان بە كردەیی بكات !؟