له پێناو (زمانی کوردی) دا

زمانی شیرینی کوردی ، که به ندە زۆرجار وتومه له هیچ زمانێک که متر نیه ، به ڵام له به ر ئه وە ی وەکو پێویست خزمه ت نه کراوە ، دواکه وتووە ،یاخود به پێی پێویست نه چۆته پێش و گه شه و نه شونمای نه کردوەو هێشتا زۆر که لێن و که له به ری تیایه ، که پێویستی به پڕکردنه وه یه ..

هێشتا ده یان و بگره سه دان وشه و زاراوه و ده سته واژه به زمانه کانی دیکه هه ن ، به رامبه ره که ی له زمانی ئێمه دا دیارنیه و بۆی دانه نراوە..

بۆیه هه رکه سه و هه ر که ناڵ و دە زگایه ک به که یف و ئاره زوی خۆیان ،بۆیان( داده تاشن).

ئه م ڕه وشه ش به ڕوونی له پرۆگرامه کانی خوێندن و ویاسا به کوردی کراوه کانی په رله مان و هه روە ها له ناوەڕۆکی ڕۆژنامه و گۆڤاره جیاجیاکان و ڕاپۆرت و هه واڵی که ناڵه کانی تیڤی و ڕادێودا دە رده که وێ و هه ستی پێ ده کرێ ، که -له گه ڵ ڕێزو حورمه تم- پڕن له هه ڵه و په ڵه وزۆر ده سته واژه ی ( رکیک) ده بینرێت ، ئه مه ته نها قسه ی من نیه ، به ڵکو قسه ی خه ڵکی پسپۆرو شاره زاکانیشه. به داخه وە تا ئێستاش سه دان وشه ی عه ره بی هه یه ، به رامبه ره که ی له زمانی شیرینی کوردیدا دیاری نه کراوە و شکی نابه ین ..

ئه م ڕه وشه ی که ئه مڕۆ زمانی کوردی تێدایه ، دیاره به هۆی بێ ئیرادە یی ده سه ڵاتی حوکمڕانی وهه روە ها که مته رخه می ده زگا په یوەندیدیداره کانه وە ( ئه کادیمیای کوردی ، زانکۆو به شه کانی کوردی ، یه کێتی نوسه رانی کورد) به رده وامه و به رده وامیش ده بێت .

بۆیه پێشنیاز ده که م، له ده ره وە ی هه موو ئه و دامو دە زگایانه ، ده زگایه ک ، کۆڕ(مجمع) ێک له خه ڵکی (پسپۆر + شاره زا+ خه مخۆری زمانی کوردی) به یاسا پێک بێت ،که جگه له خزمه تی زمانی کوردی، خه ریکی هیچی تر نه بێ و به پێی پێویستیش هه ماهه نگی له گه ڵ ئه و لایه نانه دا هه بێ ،که ئاماژه م پێکرد.