ده‌ستكه‌وتنی زانیاری وه‌ك مافێكی هاوڵاتی

 - كوَتا به‌ش - 

 

چۆنیه‌تی ده‌ربرِینی نارِه‌زایی (طعن )

به‌پێی ئه‌حكامی ماده‌ی 10 / برِگه‌ی یه‌كه‌م له‌ یاسای ژماره‌ 14 ى ساڵى 2013 ، هاوڵاتی ده‌توانىَ له‌ماوه‌ی ( 7 ) رِۆژدا په‌نا بباته‌ به‌ر سه‌رچا وه‌ كارگێرِییه‌ باڵاكان - یان ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان - یان دادگایی به‌رایی تایبه‌ت مه‌ند (محكمه‌ بداه‌ المختێه‌ ) , به‌بێ ئه‌وه‌ی یاساكه‌ هیچ رِونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتر بد ات ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌ بالاًكانی ئیداره‌ كه‌ كێ وچی ده‌گرێته‌وه‌ ، ده‌بێت نارِه‌زایی له‌كاتێك دا بێت كه‌ یه‌كێك له‌ حاڵه‌تانه‌ى خواره‌وه‌ بونى هه‌بێت :

1- رِه‌ت كردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كه‌, هه‌مووی یان به‌شێكی .

2- تێپه‌رِ بوونی ئه‌و ماوه‌ یه‌ی كه‌ له‌ م/ 7 / برِگه‌ی 5 ى یاسای ناوبراود ا دیاری كراوه‌ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى داواكارییه‌كه‌ كه‌( 10 ) رِۆژه‌ 

3- زیادكردنى خه‌رجی و ئه‌ركیی نا پێویست به‌سه‌ر داواكارد ا

4- هه‌واڵه‌ كردن یان رِێنو ێنی كردنی داواكار بۆ چه‌ند دامه‌زراوه‌ یه‌كی تر به‌مه‌به‌ستی سه‌ر لێ شێواندن و به‌هه‌ڵه‌دا برد نی

چۆن په‌ڵپ ( طعن ) له‌ برِیاری دادگا ده‌گیرێت 

هاوڵاتی ده‌توانێ په‌ڵپ له‌و برِیاره‌ی دادگای به‌رایی بگرێ سه‌باره‌ت به‌ داواكاری به‌ده‌ست هێنانی زانیاری كه‌ بوَى ده‌ركرد وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ دڵی نه‌بوو له‌ماوه‌ی (15) رِۆژدا له‌ به‌رواری ئاگاداركردنه‌وه‌ی یان له‌و به‌رواره‌ی به‌ ئاگاداركراو داده‌ نرێ له‌به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی خۆی به‌ سیفه‌تی ته‌میزیی (محكمه‌ استڕناف بێفه‌ التمیزیه‌ ), برِیاری ئه‌م دادگایه‌ بنبرِه‌ واته‌ باته‌ .

پێنه‌دانی زانیاری چ به‌رپرسیارێتیه‌ك دروست ده‌كات :

پێنه‌دانی زانیاری به‌رپرسیارێتی سزایی دروست ده‌كات كه‌ غه‌رامه‌یه‌كه‌ برِكه‌ی له‌000 250 هه‌زار دینار كه‌متر نییه‌ و له‌ 000000 5 ملیۆن دینار زیاتر نییه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك رِێگری بكات له‌ پێدانی به‌ڵگه‌نامه‌ و به‌ده‌ست هێنانی زانیاری , یان زانیاری هه‌ڵه‌ی دا به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه‌ یان هه‌ر كه‌سێك كۆسپ دروست بكات بۆ كاره‌ كانی - ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ بواری چاودێری كرد نی جێبه‌جێ كردنی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ . سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش هه‌ركه‌سێك به‌ عه‌مدی برِوانامه‌یه‌ك بفه‌وتێنێ یان له‌ناوی ببات له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌وا به‌ پێی یاسا به‌ركاره‌كان سزا ده‌درێت , بۆ نمونه‌ : سزاد ان به‌ جه‌ریمه‌ی ئیتلاف به‌ پێی قانونی عقوباتی عێراقی .