کاک ڕابون مەعروف هەڵەت فەرموو

هەمومان نیگەرانین بەو مامەڵە ناجوامێرانەی دوێنێ بەرامبەرت کرا,کە تەنها تۆ ئامانج نەبووی شکۆی پەرلەمان و هەرسەدویانزە ئەندامەکەی گرتبوەوە.
لانی کەم چوارساڵە هاوڕێ وهاوپیشەین ویەکتر باش دەناسین,خۆت دەزانی یەکێکم لەوانەی حزب وەک هۆکار سەیردەکەم نەک بت,تێبینی قوڵم لەسەر هەندێک هەڵوێستی حزبەکەشم هەیە,بەڵام هەرگیزڕێگەت پێنادەم سوکایەتی وتۆمەت بڵاوبکەیتەوە.
باش گوێم لێگرتی گەردنت ئازاد بێت کە بەووشەیەک سوپاست نەکردین بەدرێژایی ئەو چەندان سەعاتەی تابەڕێمان کردیت بەرەو سلێمانی,ئەودۆخەی دوێنێ شەو تیایدا دەژیایت هەڵی دەگرم وبانێوانی خۆمان بێت,بەڵام تۆ دەبێت مێژووت خوێندبێتەوە یان بیستووتە کەسەدان کەڵە تێکۆشەر بەقارەمانێتی دەچونە بەردەم قەنارەکانی ئەبوغرێب وموسڵ وهەیئەی خاسەی کەرکوکی بەعسیەعەفلەقیەکان ,ئەو ڕۆژەی لەسێدارە دەدران لەهەموو ڕۆژێك لەلایان خۆشتر بوون تەنانەت هەیان بوە بەزۆر هەڵپەرکێی بەخانەوادەکەی کردوە وخۆشی سەرچۆپی کێشاوە کەچەند کاتژمێرێکی ماوە ملی بەقەنارەدا بکرێت,چونکە ئەوانە خۆت ووتەنی بۆدۆزێکی ڕەوا دەژیان ودەمردن,نەلنگە لەرزەیان بوو ,نە دەشڵەژان ,نەلە مەرگ دەترسان.
برام بەم قسانەی ئەمشەوت دڵی هەزاران کادیرو ئەندامی یەکگرتووی بێبەش وستەملێکراو و پاک ودڵسۆزو ئامادەکراو بۆخزمەتی گەل ونیشتیمان وکەرەسە وکۆڵەکەی حوکمڕانیەکی داپەروەر بۆ داهاتوو لەخۆت ڕەنجاند.
برام دەکرێت ڕەخنەت لەهەڵوێستێکی یەکگرتوووئەدائی هەبێت,بەڵام بەوگشتگیریە یەکگرتوو بەلقێکی پارتی بچوێنیت ناهەقی و بێویژدانی یەکی بێ ئەنداز ولەڕادەبەرە, بەچ پێودانگێک ئەم تۆمەتە ناڕەوایە دەدەیتە پاڵ هێزێک کەتەنها خەمێکی قوڵی بەئایندەی ئەم ووڵاتە هەڵگرتوە وهەزاران ئەندامی پاکی پێشکەش کردوە کەسەرچاوەی ئارامی وئۆقرەیی کۆمەڵایەتین,چۆن بەو ڕەهاییە بێ ویژدانیە کۆی خەباتی حزبێک سفر دەکەیت ,تەنانەت ویژدانت بەخەرج نەدا وەک حزبەکانی تر بەڕێژەیی لەسەر یەکگرتوو بدوێی.
دوێنێ بیرت دێت دەت ووت لێرە دیلم هەر بچمەوە سلێمانی قسەی باش دەکەم وبەخوا تازە شەری ناوخۆ دەقەومێت,لەگەڵ کاک دڵێر ماوەتی دەمانوت هیچ نابێت وکۆنتڕۆڵ دەکرێت وئەزمونی لەوەتاڵتروناخۆشترمان دیوە.