حزبەکەی من جیاوازە !؟؟

 

هەندێك توتی گۆشکراوی حزب بەردەوامن لەخەڵک گەوجاندن بەوەی ئەوان کورد واتەنی لەئومەتی محەمەد ناچن دەبێت هەرلەئەوانی دی خۆیان جودا بکەنەوە,

کە بەڵیی من جیاوازە,
پاسەوان وخانەنشینی ئێمە وەک هی ئەوانی تر نین,
وەزیرەکەی من لەهەسارەیەکی تر کارەکانی ڕایی دەکات,
ئەندامی پەرلەمان وپاریزگاکەی ئێمە ئەستێرەی سورەیای داگرتۆتە خوارەوە,
راگەیاندنی ئێمە ئەوەنیە کونە مشکی لێکردوون بەقەیسەری,
بایکۆت وچونەژورەوەی من تامەکەی جودایە,
بەلاغ وبەیانەکانم بەخەتێکی درشت تر نوسراون,
تەنهاوتەنها منم فریاد ڕەس وڕاستگۆ ,
ئەوانی دی هەموو ساختەن,
ئەوناوو ناتۆرانەی من دایان دەتاشم بۆبەرامبەرەکانم تەنها ئەوانە بخەنە فەرهەنگی سیاسی ئەزمونی حوکمڕانی کوردیەوە,
شەڕی ناوخۆی من لەپێناوی میلەت بوو,
پارەی گومرگی من وئۆتومبیلی علوجم بۆخەڵک بوو نەک خۆم,
کە قەڵەمرەویم دادەبڕی وسەیرانگاو هاوینە هەوارم دەکردە تەخت نشین بۆ کەیف وسەفای خۆم نەبوو.

ئاخر سیاسەت چۆن وادەکرێ تۆفریشتە وئەوانی دی شەیتان تۆسپی وئەوانی دی ڕەش,
بچوکترین مۆڕاڵ وڕەوشت دان نانە بەهەڵە نەک فوولەخۆکردن وشەرعاندنی هەموو کاروئەتوارێکم.
هەتا فێری پۆزش هێنانەوەو دان نان بەهەڵەو نەمزانی ونازانم نەبین ,بەردەوام شکستەکانمان بەسەرکەوتن ,هەڵەکانمان بەدەسکەوت بەوانی دەفرۆشینەوەوهیچ لەژیان فێر نابین.نوقتە سەری دێڕ,

کۆمینتی ناشیرین وتەشهیر بۆسەتڵی خۆڵەکە