بۆ ئەوانەی لەخەمی لیستی ئیسلامیی بەخەمن !؟

 

... لەبەر ئەوەی كە هەموو موسڵمانێكی خوێنەوار ونیمچە شارەزا لە ئەلیف وبێی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە كاری هاوبەش ویەكخستنی ئیسلامیەكان دەزانێ ، نامەوێ بگەڕێمەوە‌ بۆ تأصیلی شەرعی وپشت بەستن بەسەرچاوەكانی شەرعاندنی تووندوڵكردنەوەی یەكڕیزی وكۆدەنگی ئیسلامیەكان ، چونكە ئەوە بڕاوەتەوە وبەڵگە نەویستە بۆ هەر هەنگاوێكـ بە ئاراستەی یەكخستنی وزەو تواناكانی ئیسلامیەكانی هەڵبگیرێت ، كارێكی جوانەو هیچ دەقێكی صەریح وزەنی نابینرێت گومان ودوودڵی بخاتەسەری وپێچەوانەی بكاتەوە .

لێرەوە بەڕەچاوكردنی ئەو واقیع وگۆڕانكاریانەی كە لەعێراق وكوردستان وناوچەكە بەگشتی هاتۆتەپێش ولەوێشەوە بۆ پێگەی ئیسلامیەكان وكاریگەری وجێكەوتی حەقیقی ئیسلامخوازنی كوردستان لەتەواوی جومگەو‌ كایە سیاسی وكۆمەڵایەتیەكان و تادەگاتەوە ئەو هێرش وپەلامارە مەدروسەی بەرانبەر بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ومێژووی پاكـ وبێگردی موسڵمانان گیراوەتەبەر ، هێندەی تر ئەم خەمەی گەورە كردوەو حەتمیەتی شكستی موسڵمانان وئامانجە بەرزەكانی ئیسلامیەكانی خستۆتەڕوو لەئەگەر وگریمانەی پەرتەوازەیی وتاكـ وتەرای موسڵمانان ز

لێرەوە كاری هاوبەش وكۆبوونەوە لەژێر ناوو لافیتەیەكـی یەكگرتوو پێویستیەكی هەمە لایەنەی ئێستای ئیسلامیەكانە تەنانەت بەوانەشەوە كە لەدەرەوەی كاری حزبی وبەناحزبی ئەناسرێن هەر ڕاستە ودەرككـردن وگەیشتن بەدەرەنجامەكانی ئەم مەترسی وخەمانە بەناڕاستەوخۆ لای ئەوانیش بەدی ئەكرێ وناشارێتەوە ، خەریكم بێژم لەگەڵ ئەوەی تا ئەندازەیەكـ موسڵمانان بەئاگاهاتوونەتەوە‌ ولەخەمی كۆكردنەوەو ڕێكخستنەوەی ناوماڵی خۆیانن و ئەیانەوێ چیتر بەتەنها ودوورەپەرێز نەبن لەیەكتر ! كەچی بەداخەوە لەلایەن هەندێ كەس وكەسایەتی ونووسەرو سیاسی دیاری ئەم وەڵاتە لەبری خۆشحاڵی و دوعای خێر ودەستخۆشی و پشتگیری وهاوكاری‌ ! كەوتونەتە لێخوێندن وگومان وبێ متمانەیی ئەڕوێنن !

هەر بۆیە ئەم چەند دێڕەی خوارەوە بەتەنها ڕووبەڕووی ئەم بەڕیزانە دەكەمەوە مەبەستم هیچ لایەنێكی دیاریكراو نیە :

یەكـ : ئەمەوێ تێ بگەم یان تێ بگەن ئەگەر پێكهێنانی لیستی ئیسلامیی خراپە و عاقیبەتی بەزیان ومەترسی بۆ سەر خودی ئیسلامیەكان وهەڵگرانی بیرۆكەی ئەم یەكـ لیستیە ئەشكێتەوە !؟ دەی بۆچی ئەوەندە بەخەمن مادام ئێوە بۆ خۆتان دڵنیان هەتا بەدووربن ئاگرە سوورە لەئێوە بەدوورە ومەحفوز موعەززەزو و موكەڕڕەمن !
:
دوو : ئەگەر بڕیارە بەشداریكردن لە لیستی ئیسلامیی به تەواوی مانا ‌لەو پەڕی ئازادی وڕەزامەندی‌ نێوان لایەنە بەشداربووەكانەوە بێت ، دەی مەگەر بەزۆر هیچ كەس ولایەنێكیان پەلكێشكردوە هەتا وەدوای ڕیزكردنی بیانوو پاساوەكانی خۆدزینەوە بن !؟ ئایا هیچ وكەس لایەنێكیان پابەند كردوە نابێ لەدەرەوەی ئەم لیستە بێ وئایات وفەرموودەی حەرامە شەرعەنی بۆ تەئویل كرابێت !؟
:
سێ : ئەگەر ئەوەندە دڵتەنگـ ونیگەران ومەراقتان چووە كە لیستی ئیسلامیی داهاتوویەكی ترسناكـ وسامناكی ئەبێ ! دەی ئەو خەڵكە ئیسلامییە پێش عەلمانیەكان حەقی خۆیان نیە بەگومان بن لەو ناوونیشانەی بانگەشەی بۆ دەكەن‌ !؟ ئەمە لەكاتێكدا بەلاتانەوە ئاساییەو بۆتان چوەتەسەر بەئایاتی قگعی الدلالە لەگەڵ عەلمانیەكانی دیكەی ئەم وەڵاتە واجیبی وەقتە هاوبەش وهاوكارو هاولیست وهاوپرۆژە بن !؟ ئەرێ هەر بەڕاست ئەمە بەكوێی چەمكی ( ولا‌ء والبرا‌ء ) ی موسڵمانان ئەچێ !؟
:
چوار : ئەگەر یەكگرتنی ئیسلامیەكان وموسڵمانان ئەوەندە مەترسی و مایەی هەڕەشەیە بۆ داهاتووی موسڵمانان ولەوێشەوە بۆ كۆمەڵگای كوردی ! چ گەرەنتیەكـ هەیە لەئەگەری گەیشتنی ئەم جۆرە عەقڵێتە بە‌ حوكم وپێكهێنانی گریمانەی دەوڵەتی ئیسلامیی ، غەیرە موسڵمانی تیا هەڵبكا وبتوانن بەئاسایی ژیان وبژێوی خۆیان مومارەسە بكەن !؟ ئایا ئەم هەموو گومانە لەگومان خستنەسەر بیركردنەوەو تێڕوانینی خودی ئەم كەسانە ، ڕەوا نیە !؟

:
پێنج : ئەگەر بیرۆكەی لیستی ئیسلامیی بۆ قایمكردن وبەرزكردنەوەی دەنگـ وسەنگی جەماوەر ولەوێشەوە بۆ ڕاكێشانی سۆز وهۆگری شەقامی ئیسلامی بێ !؟ ئەی شین وشەپەپۆڕی ئێوەمانان بۆچیە !؟ مەگەر ئێوە حاشاتان لەو دەنگانە كردوە یا ئەگەری بادانەوەی ئەو دەنگانە خەوی لێ حەرامكردوون !؟ بۆ دەبێ لەیەكـ كاتدا یەكـ خەم ومەرام بێ وەلێ دوو حوكمی جێاواز هەڵبگرێ !؟ ئەگەر گرتنەبەری هەر هۆكارو ئالیەتیكـ بەڕێگە شەرعی و پێدراوەكانی وەڵات حەڵاڵ ویاسایی بێ !؟ ئەی بۆدەبێ ئێوەمانانی پێ قەڵس ونیگەران بكات !؟ خۆ ئەگەر لیستی ئیسلامیی حەرامەو دەرچوونە لە كۆدەنگی موسڵمانان ئەی هاوپەیمانێتی ئێوە وپرۆژەهاوبەش وبەڵێنەكانی ئێوە بە عەلمانیەكانی ئەم وەڵاتە لەكوێی شەرعدا هاتووەو‌ جێگای كراوەتەوە !؟
:
شەش : ئەگەر جێاوازی بیروڕای فیكری وئایدۆلۆژی وتێڕوانین ودونیابینی نێوان هاوڕیەكی عەلمانی ماركسی چەپگەرای پەروەردەبووی دونیای پۆست مۆدێرنە وەل برایەكی ئیسلامی خاوەن پێشینەی چەكـ وجیهاد ودەوڵەتی خەلافەت وگەڕانەوە بۆ ڕای پێشنانی ئەم ئوممەتە ! ئاسایی و نۆرماڵ بێ ولەوێشەوە ئەوەندە تێكەڵ و چوون بەیەكـ بن بگاتە‌ ئەو ئاستەی بەئاسانی لێكیان جیانەكەیتەوە ! ئەی بۆ دەبێ ئەم لێكـ تیگەیشتن و برایەتی و تەبایە‌ لە نێوان ئیسلامیەكـ بۆ برا ئیسلامییەكەی تری موستەحیل وهەر ماتەعال بێ !؟ ئەرێ هەر بەڕاست ئەمە بیركردنەوەی تاكـ و نوخبەی ئیسلامییە !؟
:
حەوت : ئەگەر حوكمدان وهەڵوێستگرتنی تاكێكی ئیسلامیی لەبەرانبەر حزب ولایەنێكی تری ئیسلامی بگەڕێتەوە بۆ ئان وساتی هەڵوێست وخوێندنەوەی جێاوازی هەردوولا بۆ پرس وكەیسێكی تایبەت وڕاگوزەر لەڕابووردوو ؟ دەی خۆ ئەبێ هەمان خوێندنەوەو پێشبینی هەبێ بۆ حزبە هاوپەیمان وهاوپرۆژەكەی كە لەڕابووردوودا هاوشێوەی حزبەكانی تر دەیان هەوراز نشێوی تەیكرد ، بەپێچەوانەشەوە ڕاستە ! ئایا ئەم بێ متمانەیی ودوودڵیە لەبەرانبەر هاوبیروباوەڕەكانت جێگای گومان وپرسیار نیە !؟
:
هەشت : ئەگەر لەڕابووردوودا جێاوازیە زەقەكانی نێوان ئیسلامیەكان وەلابخەین و تەنها بەهێزبوون ویەكدەنگی ویەكڕەنگی عەلمانیەكان بكەینە پاساو وهۆكارێكی قایلبۆكراو كە ئیسلامییەكان ئەوكات خۆیان لە یەكـ لیستی وبەرەی ئیسلامیی عەلمانی پاراستووە !؟ دەی بۆ‌ ئێستا و لە ئێستای پەرتەوازەیی عەلمانیەكان وئەو پەراوێزە لە ئازادیەی كە هەیە ، خواستێكی شەرعی و پێوێستیەكی ئێستای قۆناغەكەو ئاتاجێكی زاتی وبابەتی نیە !؟ یان ئەوەی كە هەیە شینە بۆ هەریسەكە نەكـ بۆ بەناحەقق ڕژاوی خوێنی حوسێنەكان !!