ئەركەكانی حكومەت لەم كاتەدا

گرنگترین كارێك لەم قۆناغەدا حكومەت پێی هەڵسێت ڕاگەیاندنی نەخشەڕێگایەكی ڕون و پوختە بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی بەرەو ڕومان بۆتەوە،گەرچی لەمەودایەكی نزیكدا چارەسەرنابن بەڵاًم لەنزیك كاتدا دەست بكرێت بە اجراوات لەوە باشترە بەهۆی درەنگ وەختەوە (خاڵی گەڕانەوە بۆ پێش قەیرانەكان) لەدەست بدەین و پلانەكان هیچ كاریگەرییەكی نامێنێت.

1. قەرزكردن لەناوخۆ:- لای هەموان ئاشكرایە كە چەندەها(حزبی دەوڵەمەند) و(كەسایەتی دەوڵەمەند) چ بازرگانێك بێت یان سیاسی لە كوردستاندا هەن و سامانیان لە ملیۆن دۆلار تێپەڕیوە، دەتوانن هاوكاری و پشتیوانێكی باشی حكومەت بن بارئاسانی و كارئاسانی بكەن بۆ كەمكردنەوەی فشارە داراییەكانی سەرحكومەت. ڕاستە ئەمە چارەسەرێكی بنەڕەتی نی یە كورت خایەنە بەڵام دەتوانێت جارێكی تر جوڵەیەك بخاتەوە بازاڕ و هاوڵاتیانیش هەناسەیەكی دڵنیاییان هەڵمژن.

2. سفر كردنەوەی كێشەكان لەگەڵا بەغداد :- تا ئێستا لەسنووری دەوڵەتێكدا دەژین كە پێی دەڵێن عێراق،هەنگاوێكی حەكیمانە دەبێت ئەگەربێت و حكومەتی هەرێم خۆی بپارێزێت لەڕیزبەندییەكانی ناوچەكەو بەرەو بەغداد هەنگاوبنێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان چونكە هەرچۆنێك بێت بەغداد دەتوانێت یارمەتی دەرێكی باش بێت لە مسۆگەركردنی بارگرانی حكومەت ،ئەگەر بۆ قۆناغێكی كاتیش بێت. ئاشتبوونەوە پێویستە لەگەڵا ناوەندا تاوەكو هاوڵاتیان دڵئارام بن لەوەی حكومەت دۆست بۆخۆی زیاد دەكات نەوەك دوژمن زۆر بكات.

3. كەمكردنەوەی نوێنەرایەتیەكانی دەرەوە و دام و دەزگاكانی ناوەوەو ،دەستپێوەگرتنی خەرجیەكان و ، زیادكردنی باج و رسوماتەكان ،وەرگرتنەوەی ئەو جۆرە پڕۆژەو و چالاكیانەی سپێردراوە بە كۆمپانیا ناخۆیی و دەرەكیەكان. جێبەجێكردنی لەلایەن حكومتەوە بەشێوەیەكی ڕاست و ڕاستەوخۆ هەموو ئەم هەنگاوانە ئابووریانە پێكەوە دەركەوتەیەكی باش دەبێت لە ئایندەیەكی نزیكدا.

4. بەستنی دوو كۆنگرەی نێودەوڵەتی لە هەولێر بۆ كۆكردنەوەی كۆمەكی دارایی بۆ(بەرانگاربوونەوەی داعش) و (هاوكاری ئاوارەو ڕاگوێزاوەكانی ناوخۆی هەرێم) كە دەكرێت ببێتە دەستپێكی باش بۆ دووبارەكردنەوەی لەو كۆنگرانە و كۆكردنەوەی بڕەپارەیەكی باش بۆ هەرێم چونكە بڕێكی زۆر لەداهاتی هەرێم بۆ ئەو دوو تەوەرە گرنگە خەرج دەكرێت