حكومەت دەیەوێت بەپینە و پەڕۆ موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بدات

نزیكەی سێ ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوتەی خۆی دووچاری قەیرانی دارایی بوەتەوە و ئەمەش كاریگەری خراپی كردوەتەوە سەر تەواوی كەرتەكان و بەتایبەتی تریش هەردووكەرتی پەروەردە و تەندروستی ڕوبەڕوی ئیفلیجبون بونەتەوە و لەهەمان كاتیشدا ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانیش دووچاری مەترسی كردوەتەوە.

بەهۆی ئەو قەیرانەشەوە لەسەرەتای ساڵی 2016ەوە حكومەتی هەرێم سیستمی پاشەكەوتی موچەی بەبریاری 64ی ئەنجومەنی وەزیران راگەیاند و دوای ڕاگەیاندنی بریارەكەش بەڵێنی بەفەرمانبەران دا كە مانگانەو لەكاتی خۆیدا موچەكانیان پێ بدات بەڵام زۆری نەخایاند ئەو بەڵێنەشی وەك باقی بەڵێنەكانی تر نەبردە سەر.

هەرچەندە هەرزو بەزوو لەدوای دەركردنی بریارەكەی حكومەت بۆپاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران چین و توێژە جیاوازەكان خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ئەنجامدا و ڕژانە سەرشەقام بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەوكاتەی حكومەتی هەرێم و شەڕی داسەپاوی داعشەوە زۆرجار فەرمانبەران خاتری حكومەتیان دەگردو هەندێ جار هەڵوێستە كانیان ڕادەگرتو درێژەیەان بەدەوامی ئاسایی خۆیان دەدا.

دۆخی خراپی بژیوی موچەخۆران و بەتایبەتیش مامۆستایان وایكرد كە ماوەی سێ ساڵ ئەوان بەردەوامبن لە نارەزایەتی و بەچەندین شێواز هەوڵ بدەن و تەقە لە دەرگای هەموولایەك بدەن بۆگەرانەوەی مافەكانیان و تەنانەت كار گەیشتە ئەوەی كە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەن بەڵام لەماوەی ئەو سی َ ساڵە دا حكومەت نەهاتە سەر خەت و وەڵامی مامۆستایانی نەدایەوە دۆخەكەش ئەوەندەی تردرێژەی كێشا و دواجاریش كەتاكە هیواكە مامۆستایان و فەرمانبەران مابویان ئەو بەڵێنەی حكومەتی عێراق بوو كەلەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكۆتۆبەرەوە بەمامۆستایان و تەندروستكارانی دابوو كە موچەی ئەوو دوو توێژە دابین بكات ،دوای چاوەڕوانی سێ مانگ لەو بەڵێنەی حكومەتەكەی عەبادیش وەك بەڵێنەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم ئەوبەڵێنەش نەبرایە سەر.

بۆیە لە ئێستادا بەتایبەتی تریش لە25ی ئازارەوە خۆپیشاندان و بایكۆتی سەرتاسەری لەشارو شارۆچكەكانی هەرێم سەری هەڵداو دوای سێ رۆژیش لە خۆپیشاندان و نارەزایەتیەكان حكومت هەنگاوێك هاتەپێشەوەو سیتمێكی نوێی موچەی راگەیاند كەئەویش بەپاشەكەوتێكی كەمترەوە بەلاًم ئەو سیستمەشلەئێتادا لەلایەن فەرمانبەران و مامۆستایانەوە رەت دەكرێتەوە لەبەر چەند هۆكارێك :

1- لەبەرئەوە مامۆستایان و فەرمانبەران ئاماژە بۆئەوە دەكەن ئەوان هیچ متمانەیەكیان بە حكومەتی هەرێم نەماوە چونكە پێشتریش لەسەرەتای ساڵی 2016ەوە حكومەت هەمان بەڵێنی دا و بەڵام دواتر نەی بردە سەرو بە50تا60رۆژ جارێك چارەكە موچەیەكی دەدانێ.

2- مامۆستایان و فەرمانبەران دەڵێن ئەوەی حكومەت لەئێستادا باسی داهاتی خۆی دەكات ئەوەیە لەكۆی 720ملیاردینار بۆموچەی مانگانەی فەرمانبەران 317ملیاری هی حكومەتی عێراقە و25ملیاری ئەمریكا بۆهاوكاریكردنی پێشمەرگە دەینێریت و 378ملیارەكەی تری هی پارەی فرۆشتنی نەوتەو ئەگەر لەهەركاتێكدا حكومەتی ناوەندی جاریكی دیكە لەگەڵ هەرێمدا روبوری گرفت بویەوە ئەوا ئەو برە پارەیە نانێرێت و دۆخی فەرمانبەران دەگەڕێتەوە بۆجاری جاران و ئەمەش تەنها پینەو پەڕۆیەكەو حكومەتی هەرێم دەیەوێت بەم شێوەیە هەڵمان خەڵەتێنێ.

2- مامۆستایان و فەرمانبەران دەڵێن ئەوەی حكومەت لەئێستادا باسی داهاتی خۆی دەكات ئەوەیە لەكۆی 720ملیاردینار بۆموچەی مانگانەی فەرمانبەران 317ملیاری هی حكومەتی عێراقە و25ملیاری ئەمریكا بۆهاوكاریكردنی پێشمەرگە دەینێریت و 378ملیارەكەی تری هی پارەی فرۆشتنی نەوتەو ئەگەر لەهەركاتێكدا حكومەتی ناوەندی جاریكی دیكە لەگەڵ هەرێمدا روبوری گرفت بویەوە ئەوا ئەو برە پارەیە نانێرێت و دۆخی فەرمانبەران دەگەڕێتەوە بۆجاری جاران و ئەمەش تەنها پینەو پەڕۆیەكەو حكومەتی هەرێم دەیەوێت بەم شێوەیە هەڵمان خەڵەتێنێ.

3- حكومەت شەفاف نیە لە دەرخستنی داهاتەكانیدا بەتایبەتی پارەی نەوت و داهاتی ناو خۆو ئەوان دەڵێن لەئێستادا نرخی نەوت بوەتە 70دۆلار و شەری داعشیش نەماوە ئیتر هیچ بیانویەك بۆحكومە تی هەرێم نەماوەتەوە كە موچەكانمان پاشەكەوت بكات.

4- مامۆستایان و فەرمانبەران دەڵێن ئێستا كاتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقەو حكومەت تەنها بۆماوەیەك ئەم سیستمە نوێیەی موچە پەیڕو دەكات و وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاری دەهێنێت و دوای هەڵبژاردنەكان بەهەمان شێوەی جاران بە50تا60رۆژ جارێك موچەكەمان دەداتێ.